هەواڵ
بەغدا بڕیارێک لەبارەی ھەرێمەوە دەدات ... ڕێژەکەی زیاد دەکات
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی زانیاری نوێ لەبارەی چارەسەری گەزاز ئاشکرادەکات و وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیەکەش ڕایدەگەیەنێت، ھەرێم لەڕێگەی وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە ئەو چارەسەرە بۆنەخۆشخانەکان وەردەگرێت.

د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند:گەزاز بۆکەسانێکە کەتوشی ڕووداوی ھاتووچۆ یان توشی بەرکەتن و برینداری دەبن، لەو حاڵەتانەدا زۆرکات توشی گەزاز دەبن.

وتیشی: وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ناتوانێت چارەسەری گەزاز بکڕێت، چونکە حکومەتی ھەرێم حکومەتێکی خۆجێیە و نێودەوڵەتی نییە، لەبەرئەوە تەنھا دەتوانێت لەڕێگەی وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە ئەو چارەسەرە بۆ نەخۆشخانەکانی ھەرێم وەربگرێت.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشکراشیکرد، لەئێستادا حکومەتی عیراق بڕیاریداوە لەبەشە دەرمانی ھەرێم، چارەسەری گەزاز بۆ ھەرێم زیاد بکات و لەئایندەیەکی  نزیکدا دەگاتە ھەرێم.


SNN:

خێڵان ڕەئوف

 هەفتە پێشتر - Aug 14 2019 1:12PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.