هەواڵ
یەكێتی لەسەر گۆڕینی پارێزگاری هەولێر هاتەدەنگ
پارتی ژمارەیەك گۆڕانكاری ئیداری لەهەولێر بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگا ئەنجامدەدات، ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتیش ڕەتیدەكاتەوە، تا ئێستا هیچ پرۆژەیەك بۆ گۆڕینی پارێزگار پێشكەش كرابێت و ئاشكرایدەكات، "سەرجەم پۆستەكان بەتاكلایەنە لەلایەن پارتییەوە پڕكراونەتەوە".

نیار عوزێری، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییەك لەپۆستەكانی ئیدارەی هەولێر نەكراوە، لەڕابردووشدا تاكلایەنە پۆستەكان لەلایەن پارتییەوە پڕكراونەتەوە، بەبێ ئەوەی تەوافوقی لەسەر بكرێت و پشكی لایەنەكان بدرێت، بۆیە هەر گۆڕانكارییەكیش ڕووبدات، لەلایەن پارتییەوە دەكرێت.

وتیشی:" ئەو گۆڕانكاریانەی لەماوەی ڕابردوودا كراون، بەهیچ جۆرێك لەناو ئەنجومەنی پارێزگاوە نەكراوە، بەڵكو لەلایەن پارتییەوە ئەنجامدراون، ئێمەش لەگۆڕانكاریەكان ئاگادارنەكراوینەتەوە.

ئەوەشی وت:" چەند ساڵێك بەر لەئێستا شەش قائیمقام لەگەڵ ژمارەیەك بەڕێوەبەری ناحیەو بەڕێوەبەری گشتی لەناو ئەنجومەن متمانەیان پێدراوە، بەڵام ماوەیەكە هیچ گۆڕانكارییەك نەهێندراوەتە ناو ئەنجومەنی پارێزگا".


سەبارەت بەگۆڕینی پارێزگاری هەولێر لەلایەن پارتییەوە، نیار عوزێری ڕەتیكردەوە هیچ شتێك بەفەرمی باس كرابێت و وتی:" هیچ شتێك بەفەرمی ئاراستەی ئەنجومەن نەكراوە، بەڵام بەپێی یاسا دەبێت پارتی داوای گۆڕینی بكات، تا ئێستا ئەوانیش هیچ قسەیەكیان نەكردوەو هیچ یاداشتێكیشیان ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن نەكراوە".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Aug 14 2019 5:24PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.