هەواڵ
هەرێم هەموو نەوتەكەی رادەست بەغدا دەكات .. مەرجەكەی ئاشكراكرا
حكومەتی هەرێم ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ رادەستكردنی هەموو نەوتەكەی بەحكومەتی عیراق، ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانیش رایدەگەیەنێت: مەرجی هەرێم بۆ رادەستكردنی هەموو نەوتەكەی بەعیراق ئەوەیە، كە عیراق 24 ملیار دۆلار قەرزی بۆ بداتەوە

د.جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە SNNی راگەیاند: لەئێستادا زۆربەی پەرلەمانتارە عەرەبەكان باسی ئەوە دەكەن كە پێویستە هەرێمی كوردستان هەموو نەوتەكەی رادەستی بەغدا بكات، بۆیە لەوباوەڕەدام بابەتی 250 هەزار بەمیل نەوتی رۆژانە بەبەغدا نامێنێت.

وتیشی: "لەكاتی میوانداری وەزیری دارایی و وەزیری نەوت و دیوانی چاودێری دارایی عیراق بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، وەزیری نەوت راگەیاند، لەكاتی سەردانیان بۆ هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێم ئامادەیی خۆی پیشانداوە هەموو نەوتەكەی رادەستی بەغدا بكات، بەمەرجێك قەرزەكانی بۆ بداتەوە، كە بڕەكەی 24 ملیار دۆلارە".


راشیگەیاند: وەزیری نەوتی عیراق باسی ئەوەشیكردووە، كە بەحكومەتی هەرێمیان وتووە، وردەكاری ئەو قەرزە بهێنن، بۆئەوەی گفتوگۆی لەسەر بكەن.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Aug 14 2019 6:24PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.