هەواڵ
حكومەتی عیراق بڕیارێك لەبارەی فەرمانگەكانەوە دەردەكات
حكومەتی عیراق بڕیارێكی نوێ لەبارەی فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانی دەردەكات و بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پێویستە تاوەكو مانگی دووی ساڵی داهاتوو لەسەرجەم قەزاو ناحیەكان، فەرمانگەی كارتی نیشتیمانی بكرێتەوە.

محەمەد سەعید بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی پارێزگای سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند:حكومەتی عیراق بەرنامەیەكی بۆكردنەوەی فەرمانگەی نوێی كارتی نیشتیمانی داناوە، بەپێی بەرنامەكەش دەبێت، تاوەكو مانگی دووی ساڵی داهاتوو لەسەرجەم قەزاو ناحیەكان فەرمانگەی كارتی نیشتیمانی بكرێتەوە یان دەبێت فەرمانگەكان تێكەڵ بكرێت.

وتیشی:ئەگەر حكومەتی عیراق بودجەمان بۆدابین بكات، بەڕەزامەندی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەهەوڵداین تاكۆتایی ئەمساڵ زۆرترین فەرمانگەی كارتی نیشتیمانی لەقەزاو ناحیەكان بكەینەوە، بەڵام ئەگەر ئەگەر بودجەی پێویست لەسەر دەست نەبێت، ناچارین فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانی لەنێوان قەزاو ناحیەكان كەمبكەینەوە.

لەبارەی دامەزراندنی كارمەند بۆ فەرمانگە نوێیەكانی كارتی نیشتیمانی بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی سلێمانی باسی لەوەشكرد، بۆ كردنەوەی فەرمانگەی كارتی نیشتیمانی، سود لەفەرمانبەرانی ئێستا وەردەگیرێت بەگواستنەوە یان تەنسیب كارەكەیان لەگەڵ رێكدەخەین.


SNN:

خێڵان ڕەئوف

 هەفتە پێشتر - Aug 14 2019 8:21PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.