هەواڵ
ئاگری گەورە لەچەند شاخێك كەوتەوە..مین و تەقەمەنی هەیە
ئاگر لەچەند شاخێكی ناوچەی هەورامان و سنوری پارێزگای هەڵەبجە كەوتۆتەوەو تیمەكانی بەرگری شارستانیش سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئارگرەكەن، وتەبێژی بەرگری شارستانیش دەڵێت:"بەهۆی بونی تەقەمەنیەوە ئاگرەكە كۆنترۆڵنەكراوە".

زانیار عومەر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە بەSNNی ڕاگەیاند، "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگر لەچەند شاخێكی ناوچەی هەورامان كەوتەوە، كەمێك پێش ئێستاش ئاگر لەشاخی باڵامبۆ لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە كەوتۆتەوەو تائێستا بەردەوامە".

وتیشی:"تیمەكانمان بەسەر هەموو شوێنەكاندا دابەشبون و سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنەوەی ئاگرەكەن، بەڵام بەهۆی بونی مین و تەقەمەنیەوە لەسنوری شاخەكانی هەورامان كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە دواكەوتوەو كارەكانی زەحمەت كردوین".

ئەوەشی ڕونكردەوە، "تائێستا هۆكاری ئاگركەوتنەوەكان دیارنین و ناشزانرێت زیانەكان چەندێكن، چونكە تائێستا بەتەواوی كۆنترۆڵنەكراون ئاگرەكان".

سەبارەت بەبەدەمەوەچونی هاوڵاتیانیش بۆ هاوكاری تیمەكانی بەرگری شارستانی زانیار عومەر وتی:"ئێمە داوامان لەهاوڵاتیان نەكردوە هاوكاری تیمەكانمان بن، بەڵام ئەوانەی سەربەخۆ دەچن بۆ هاوكاریان دەستخۆشیان لێدەكەین و كۆنترۆڵكردنەوەی ئاگرەكەش بەرەو پێش دەبات".


SNN:

كۆسار مەحمود

 هەفتە پێشتر - Aug 14 2019 8:33PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.