هەواڵ
پێشبینییەكان بۆ دۆخی هەرێم لەساڵی 2020 ئاشكرادەكرێت
حكومەتی هەرێم لەبەردەم دوو ئەگەری چارەنووسازدایەو ئەندامێكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لەپەرلەمانی كوردستانیش رایدەگەیەنێت: ئەگەر هەرێم رێككەوتن لەگەڵ بەغدا بكات، دۆخی خەڵك لە 2020 زۆر باشتر دەبێت، ئەگەر رێككەوتنیش نەكات، دۆخەكە خراپتر دەبێت.

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: ئەگەر هەرێم رێككەوتن لەگەڵ بەغدا بكات و پڕۆژەیاسای چاكسازی لەپەرلەمانەوە تێپەڕێنرێت و داهاتی ناوخۆ رێكبخرێتەوە، دۆخی هەرێمی كوردستان لەساڵی 2020 زۆر باشتر دەبێت، ئەگەر رێككەوتنیش لەگەڵ بەغدا نەكرێت، دۆخەكە خراپتر دەبێت.

وتیشی: "ناتوانین پێشبینی یەكێك لەئەگەرەكان بكەین، چونكە لەئێستادا هەرێم لەگفتوگۆدایە لەگەڵ بەغدا و نازانین رێككەوتن دەكرێت یان نا".

سەبارەت بەپاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران، عەلی حەمەساڵح وتی: "لەڕێگەی پڕۆژەیاسای چاكسازی و چەند پڕۆژەیەكی دیكەشەوە كە ئامادەی دەكەین، هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی موچە دەدەین، لەگەڵ حكومەتیش قسە دەكەین بۆئەوەی قۆناغ بە قۆناغ ئەو پاشەكەوتی موچەیە بدرێتەوە".


وتیشی: "پڕۆژەیاسای چاكسازی لیژنەیەكی بۆ پێكهێنراوەو تاوەكو 1ی 9 تەواو دەبێت، لەم خولەدا پڕۆژەكە پەسەند دەكرێت، كە رۆڵێكی گرنگی هەیە بۆ چەسپاندنی دادپەروەری، چونكە بەشێكی پڕۆژەكە ئابووری و داراییە، بەشەكەی دیكەی پەیوەندی بەدادپەروەرییەوە هەیە".


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Aug 14 2019 9:01PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.