هەواڵ
ئێسك و پروسكی ئەنفالكراوان گەیەنرانە بەغدا
ڕاوێژكارێكی سەرۆك كۆماری عیراق ئاشكرایدەكات، ئێسك و پروسكی 171 ئەنفالكراوی ئەنفالكراو لەگۆڕە بەكۆمەڵەكەی سەماوە دەرهێندراون و ئێستا لەبەغدان، دەشڵێت:"مانگی داهاتوو دەستدەكرێت بەهەڵدانەوەی دوو گۆڕە بەكۆمەڵەكەی دیكە كە لەتەنیشت گۆڕە تەواو كراوەكەن".

سالار مەحمود ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری عیراق لەلێدوانێكی نوسراودا بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن ئاماژەی بەوەكردوە، دوای هەڵدانەوەی یەكێك لەسێ گۆڕە بەكۆمەڵە دەستنیشانكراوەكەی سەحرای بادیەی سەماوە، بەشێوەیەكی زانستی دەرهێنران كە ژمارەی شەهیدەكان 171 ژن و منداڵن و گەیەنراونەتە پەیمانگای پزیشكی دادی بەغدا سەر بەوەزارەتی تەندروستی عیراق.

لەو لێدوانە نوسراوەكە كە وێنەیەكی بۆ SNN نێردراوە ئاشكرایكردوە، "بڕیاروایە مانگی داهاتوو دەستبكرێت بەهەڵدانەوەی دوو گۆڕە بەكۆمەڵەكەی دیكە كە لەتەنیشت گۆڕە تەواو كراوەكەن".

ئەوەشی وت:"تەنها لەپارێزگای سەماوە دەیان گۆڕی بەكۆمەڵی دیكەی ئەنفالكراوانمان لەپارێزگای سەماوە هەن، هەوڵی جدی هەیە بۆ دەستبەكاربون لەدۆزینەوەو هەڵدانەوەی گۆڕەكان بەهەماهەنگی تیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی عیراق و هەرێم".

سەبارەت بەهێنانەوەی ئێسك و پروسكی ئەنفالكراوان ئاماژەی بەوەدا، "هەوڵدەدەین پێش هێنانەوەی ئێسك و پروسكەكان بۆ كوردستان، لەبەغدا مەراسیمی فەرمی و شایستەی بەڕێكرنیان بۆ ئەنجامبدرێت".


SNN:

بەشی هەواڵ

 هەفتە پێشتر - Aug 14 2019 10:01PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.