هەواڵ
هەواڵێكی بەپەلە لەداراییەوە ...بەغدا ئامادەیی دەربڕی
لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران ڕونكردنەوە لەبارەی سەردانی وەفدەكەی هەرێم بۆ بەغدا بەمەبەستی یەكلاكردنەوەی كێشەكانی نێوان هەردوولا دەدات و ئەندامێكی لیژنەكەش رایدەگەیەنێت بەغدا ئامادەیی دەربریوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی لەگەڵ هەرێم بەڵام ئالیەتی چارەسەركردنەكە كێشەكە ماوە كە نێوان هەردوولا یەكلابكرێتەوە.

د.جەمال كۆچەر,ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەSNNی راگەیاند تائێستا ئێمە وەكو نوێنەرانی كورد لەسەردانی وەفدەكەی هەرێم بۆ بەغدا ئاگادارنەكراوینەتەوە بەڵام باس لەئەنجامدانی ئەو سەردانە كراوە و هەرێمیش كاتێك سەردان ئەنجامدەدەن و هەنگاو دەنێن وئێمە ئاگادارناكرێینەوە.

رونیشیكردەوە بەغدا ئامادەیە كێشەكانی لەگەڵ هەرێم چارەسەربكات بەتایبەت كە سەرۆك وەزیرانی ئێستای عێراق دۆستی كوردە و نییەتی چارەسەركردنی كێشەكانی هەیە لەگەڵ هەرێم لەبوارەكانی نەوت ,موچە,بودجە,پێشمەرگە,ناوچە كێشەلەسەرەكان.

ئاشكراشیكرد بەڵام ئەوەی لەئێستادا گرنگە ئالیەتی چارەسەركردن و جێبەجێكردنی ئەو هەنگاوانەی كەپێویستە لەنێوان هەرێم و بەغدا بۆ كێشە هەڵپەسێدراوەكان بگیرێتەبەر.

جێی ئاماژە بۆكردنە پێشتر بڵاوكرایەوە دوای جەژنی قوربان وەفدێكی حكومەتی هەرێم بۆ چارەسەركردنی كێشەكان سەردانی بەغدا دەكەن و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق كۆبونەوە ئەنجامدەدەن. 


SNN:

سامان بەختیار

 مانگ پێشتر - Aug 15 2019 11:32AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.