هەواڵ
موچه‌ی‌ ئه‌م كه‌سانه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌بردڕێت ...كاته‌كه‌ی‌ دیاریكرا
رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ بڕینی‌ موچه‌ی‌ به‌شێك له‌زیندانیانی‌ سیاسی له‌ هه‌رێم ده‌درێت و به‌رپرسێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێَمیش هۆكاره‌كه‌ی‌ ئاشكراده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت موچه‌ی‌ به‌شێك له‌زیندانیانی‌ سیاسی ده‌ربرێت كه‌ ماوه‌كه‌یان به‌كۆتا هاتوه‌ و ئه‌وه‌ش پێشتر به‌یاسا رێكخراوه‌.

فواد عوسمان,وته‌بێژی وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌SNNی راگه‌یاند پێشتر كه‌ یاسای تایبه‌ت به‌ زیندانیانی‌ سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان دارێژرا واده‌كه‌یان بۆ دیاریكرا كه‌ ماوه‌ی‌ 10 ساڵ مینحه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ زیندانیانی‌ سیاسی خه‌رجبكرێت.

رونیشیكرده‌وه‌ له‌ 31ی 6ی 2019 ئه‌و مینحه‌یه‌ی‌ به‌شێك له‌زیندانیانی‌ سیاسی له‌ هه‌رێم ماوه‌ی‌ 10 ساڵه‌ واده‌كه‌ ته‌واو ده‌كه‌ن و ئه‌و هاوكارییه‌یان پێنادرێت و واده‌كه‌یان به‌كۆتادێت.

راشیگه‌یاند به‌گوێره‌ی‌ یاساكه‌ ماوه‌ی‌ 10 ساڵ مینحه‌ ده‌درێـته‌ زیندانیانی‌ سیاسی بۆیه‌ به‌شێكیان واده‌كه‌یان به‌كۆتادێت ,وتیشی ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ئه‌و مینحه‌یه‌یان پێده‌درێت موچه‌ی‌ دیكه‌یان هه‌یه‌.

ئاشكراشیكرد له‌ ئێستادا موچه‌كه‌ چه‌ند مانگێك دواكه‌وتووه‌ هه‌ربۆیه‌تا چه‌ند مانگێكی‌ دیكه‌ موچه‌یان پێده‌درێت به‌لاَم دوای‌ ئه‌وه‌ مینحه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ زیندانیانی‌ سیاسی به‌شێكیان ده‌بردرێت.


SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Aug 15 2019 12:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.