هەواڵ
ئاگادارییەكی بەپەلە لەوەزارەتی ناوخۆوە
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ڕونكردنەوە لەبارەی هەنگاوێكی وەزارەتەكە تایبەت بەلێدانی لۆگۆی حكومەتی هەرێم لەئۆتۆمبێلی حكومی دەدات، بەرپرسێكی ئەو وەزارەتەش هۆكاری هەنگاوەكەیان ئاشكرادەكات، ڕاشیدەگەیەنێت، "ئەگەر تابلۆی حكومیش لە ئۆتۆمبێلەكە كرایەوە لەڕێگەی ئەو لۆگۆیەوە ئۆتۆمبێلی حكومی دوای دەوامیش دەناسرێتەوە كە بۆ كاری تایبەتی بەكاربهێنرێت".

د.سامی جەلال بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بەSNNی ڕاگەیاند، "هۆكاری ئەو هەنگاوەی حكومەتی هەرێم و وەزارەت بۆ لێدانی لۆگۆی حكومی لەئۆتۆمبێلی میری بۆ ئەوەیە ئەگەر كەسێك ئۆتۆمبێلی حكومی لابوو بۆ كاری تایبەت بەكاری هێنا بناسرێتەوەو هاوڵاتیانیش دەتوانن ئێمە ئاگاداربكەنەوە بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی پێویست بگرینەبەر".

وتیشی:"هەرچەندە ئەو ئۆتۆمبێلانە تابلۆی ژمارەی شین یاخود ژمارەی حكومی لێدراوە، بەڵام زۆركات ئەوە لێدەكرێتەوەو تابلۆی ژمارەكاتی یاخود ژمارەی دیكەی لێدەدرێت و كاری تایبەتی پێدەكرێت".


ئەوەشی ڕونكردەوە، "كاتێك ئەگەر ئۆتۆمبێلەكە تابلۆكەشی لێبكرێتەوە دەتوانرێت بناسرێتەوە بەهۆی ئەو لۆگۆ حكومیەوە، بۆیە بڕیاری لێدانی لۆگۆ بۆ ئۆتۆمبێلی حكومی دەركراوە".


SNN:

سامان بەختیار

 مانگ پێشتر - Aug 16 2019 9:07AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.