هەواڵ
سیستمی دابەشکردنی موچەی ئەم دوو ھێزەش دەگۆڕدێت
وەزارەتی پێشمەرگە ڕونکردنەوە لەبارەی جێبەجێکردنی سیستمی بەئەلیکترۆنیکردنی موچە بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە دەدات، بەرپرسێکی ئەو وەزارەتەش ڕایدەگەیەنێت، "دوای بەئەلیکترۆنیکردنی موچەی دیوان و لیواکان ئەو سیستمە لەھەردوو یەکەی ھێزەکانی ٧٠و ٨٠ی پێشمەرگەش جێبەجێدەکرێت".

فەریق ڕوکن جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بەSNNی ڕاگەیاند، "لەئێستادا بانکەکانی ھەرێمی کوردستان توانای پەیڕەوکردنی سیستمی بەئەلیکترۆنیکردنی موچەی سەرجەم ھێزەکانی  پێشمەرگەی لەیەک کاتدا نییە".

وتیشی:"سەرباری ئەوەش، ئێمە وەکو وەزارەتی پێشمەرگە لەگۆڕین و پەیڕەوکردنی سیستمی دابەشکردنی موچە بەشێوەی ئەلیکترۆنی و لەڕێگەی بانکەکانەوە بەردەوامین و ھەر مانگەو بەڕێوەبەرایەتی و یەکەیەکی ناو دیوان دەکەینە ئەلیکترۆنی و لەڕێگەی بانکەوە موچەیان پێدەدرێت".

ڕونیشیکردەوە، "دوای پەیڕەوکردنی ئەو سیستمە بۆ موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، پرۆسەکە بەردەوامدەبێت و دەچینەسەر لیواکان و ئەوانیش بەھەمانشێوە ڕێکاری ئیداریی و یاساییان بۆ ئەنجامدەدرێت و مانگانە  موچەکانیان لەڕێگەی بانکەکانەوە وەردەگرن".

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای دیوانی وەزارەت و لیواکان  سیستمی دابەشکردنی موچە لەرێی بانکەکانەوە بەشێوەی ئەلیکترۆنی بۆ ھێزەکانی ٧٠ و٨٠ی پێشمەرگەش جێبەجێدەکرێتبەڵام کاتەکەی دیارنییە و وەکو وەزارەت لەکارەکانمان بەردەوام دەبین  بۆ ئەوەی ئەو بریارە بریارە سەرجەم ھێزەکانی پێشمەرگە بگرێتەوە".


SNN:

سامان بەختیار

 مانگ پێشتر - Aug 16 2019 5:22PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.