هەواڵ
دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت دواده‌كه‌وێت
به‌پێی‌ به‌دواداچوونێكی‌ میدیایی‌ SNN تائێستا پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا بۆ مانگی‌ هه‌شت ره‌وانه‌ی‌ هه‌رێم نه‌كراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دابه‌شكردنی‌ پاره‌ی‌ مانگی‌ پێنجی‌ به‌شێك له‌وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی‌ هه‌رێمیش به‌خاوی‌ به‌رێوه‌ده‌چێت، به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عیراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت"تائێستا پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا نه‌خراوه‌ته‌ سه‌ر حساب بانكی‌ ناوه‌ندی‌".

عابد ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عیراق به‌SNNی راگه‌یاند"تا ئه‌م ساته‌ وه‌خته‌  پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌ بڕه‌كه‌ی 454 ملیار دیناره‌، نه‌خراوه‌ته‌سه‌ر حسابی هه‌رێم و ره‌وانه‌ی بانكی ناوه‌ندی نه‌كراوه‌".

وتیشی‌:"ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی‌ گه‌یشتنی‌ پاره‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی‌ سیستمی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ خێرا بكرێت".

به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی‌ SNN كه‌ له‌بانكه‌كانه‌وه‌ پێیدراوه‌، ئه‌گه‌ری‌ دواخستنی‌ موچه‌ی‌ ئه‌و شوێنانه‌ هه‌یه‌، كه‌ تائێستا موچه‌ی مانگی‌ پێنجیان پێنه‌دراوه‌، به‌هۆی‌ نه‌ناردنی‌ پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا.

له‌زانیارییه‌كاندا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه‌ هۆكاری‌ خاوی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ له‌هه‌رێم بۆ نه‌گه‌یشتنی‌ پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ش ئه‌مڕۆ یان سبه‌ینێ نه‌گات هه‌رێم موچه‌ی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ت و شوێنانه‌ی‌ ماون زیاتر دواده‌كه‌وێت.


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 مانگ پێشتر - Aug 19 2019 2:17PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.