هەواڵ
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌باره‌ی پۆلیسی پاسه‌وان زانیاری ئاشكراده‌كات
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌سه‌ر ده‌ركردنی یاسایه‌كی نوێ بۆ دانانی پاسه‌وانی به‌رپرسه‌كان هاته‌ده‌نگ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئاگاداری ده‌ركردنی هیچ یاسایه‌كی نوێ نین و دانانی پاسه‌وانیش یاسای هه‌یه‌و ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی كراوه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌هه‌ندێك میدیاوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌یه‌كی نوێی ئاماده‌كردووه‌ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی پاسه‌وان، به‌تایبه‌ت پاسه‌وانی به‌رپرسه‌كان.

لیوا به‌ختیار بابان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێم به‌ SNNی راگه‌یاند: وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیس و راوێژكاری سه‌ربازی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هیچ زانیارییه‌كمان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ نییه‌و هیچ پڕۆژه‌و ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسایه‌كیش له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌رز نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

وتیشی: "دیاریكردنی ژماره‌ی پاسه‌وان یاساو رێنمایی خۆی هه‌یه‌، پێشتر به‌هۆی بارودۆخ و هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی دیكه‌وه‌، ره‌نگه‌ كه‌مێك ئاسانكاری كرابێت، به‌ڵام ئێٍستا هیچ پاساوێك نه‌ماوه‌ بۆئه‌وه‌ی یاساكه‌ وه‌كخۆی جێبه‌جێنه‌كرێت".

راشیگه‌یاند: ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستكراوه‌ به‌جێبه‌جێكردنی یاساكه‌و هیچ كێشه‌كه‌یه‌كی تێدا نییه‌، ئه‌و به‌رپرسانه‌ی پاسه‌وانی زیادیان هه‌یه‌، ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ پاسه‌وانه‌ زیاده‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببن به‌ پۆلیس، ئاسانكارییان بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام ناتوانن سه‌رپشك بن له‌هه‌ڵبژاردنی شوێنه‌كه‌ به‌ویستی خۆیان، ئه‌وانه‌شی نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر وه‌زیفه‌ی گشتی، ده‌توانن ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه‌".


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 مانگ پێشتر - Aug 20 2019 9:01AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.