هەواڵ
هۆكاری‌ دابه‌شنه‌كردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ پێنج ئاشكراده‌كرێت
لقی‌ هه‌ولێری‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق ئاشكرایده‌كات پاره‌ی‌ پێویست بۆ موچه‌ی‌ مانگی‌ پێنجی‌ فه‌رمانبه‌ران ئاماده‌یه‌، به‌ڵام هیچ بڕیارێكیان پێنه‌كراوه‌ سه‌رفی‌ بكه‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێمیش ده‌ڵێت:"ئێمه‌ هیچ پاره‌یه‌كمان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌"، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ بانكه‌كه‌ی‌ عیراقیش له‌هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پاره‌یه‌ هه‌یه‌و بڕیارمان پێ نییه‌".

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌  به‌SNNدراون، تائێستا له‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ ئه‌مڕۆو سبه‌ینێی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ بانكه‌كان ئاگادارنه‌كراونه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ی‌ ماون موچه‌ وه‌ربگرن حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕایگه‌یاندوه‌، چاوه‌ڕوانی‌ گه‌یشتنی‌ پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا ده‌كات.

به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییش كه‌ بۆ SNN قسه‌یكرد ڕایگه‌یاند، "پاره‌ی‌ پێویستمان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌و چاوه‌ڕوانی‌ گه‌یشتنی‌ پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا ده‌كرێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، "ئه‌گه‌ر تاوه‌كو نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ پاره‌كه‌ بگاته‌ هه‌رێم، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ خشته‌ی‌ موچه‌ی‌ سبه‌ینێ و دوسبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ش بڵاوبكرێته‌وه‌".

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ SNN په‌یوه‌ندیكرد به‌حاجی‌ عابد مزوری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ لقی‌ هه‌ولێری بانكی‌ ناوه‌ندی عیراق و وتی‌:"تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ ته‌مویلی‌ تایبه‌ت به‌پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا نه‌گه‌یشتۆته‌ ده‌ستمان".

ئه‌وه‌شی‌ وت:"ئه‌گه‌ر ته‌مویله‌كه‌مان له‌به‌غداوه‌ بۆ بكرێت، پاره‌ی پێویستمان له‌به‌رده‌ستدایه‌و ڕاسته‌وخۆ ڕه‌وانه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ ده‌كه‌ین".


SNN:

سامان به‌ختیار

 3 هەفتە پێشتر - Aug 20 2019 10:50AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.