هەواڵ
داوای‌ ڕاگرتنی‌ سوڵحی‌ عه‌شایه‌ری‌ ده‌كرێت
په‌رله‌مان له‌باره‌ی‌ زیادبونی‌ حاڵه‌تی‌ خوێنڕشتن له‌هه‌رێمی‌ كوردستان هاته‌ده‌نگ و په‌رله‌مانتارانیش داوای‌ دانانی‌ سنورێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و ڕاگرتنی‌ ده‌كه‌ن، ڕاشیده‌گه‌یه‌نن، "پێویسته‌ سوڵحی‌ عه‌شایه‌ری‌ به‌گوشار نه‌بێت و تاوانباران و بكوژانیش به‌سزای‌ یاسایی خۆیان بگه‌یه‌ندرێن".

ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی‌ په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردسان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "ژماره‌یه‌ك هۆكار هه‌ن بۆ زۆربونی‌ ڕوداوه‌كانی‌ كوشتن و خوێنڕشتن، له‌وانه‌ش نه‌بونی‌ سه‌روه‌ری‌ یاساو به‌شێكی‌ دیكه‌شیان په‌یوه‌ندی‌ به‌دیارده‌ی‌ چه‌ك هه‌ڵگرتنه‌وه‌ هه‌یه‌".

وه‌كو ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ی‌ پێكرد، بونی‌ چه‌كێكی‌ زۆر به‌ده‌ست هاوڵاتیانه‌وه‌ له‌كوردستان، وایكردوه‌ ئه‌و ڕوداوانه‌ زیاد بكه‌ن.

به‌بڕوای‌ هه‌ڵه‌دنی‌، "هۆكارێكی‌ دیكه‌ بۆ زۆربونی‌ ڕوداوه‌كانی‌ كوشتن په‌یوه‌ندی‌ به‌سوڵحی‌ عه‌شایه‌ریه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌ڕوی‌ یاساوه‌ سوڵحی‌ عه‌شایه‌ری‌ ئاساییه‌، به‌ڵام له‌كه‌شوهه‌واو دۆخێكی‌ ئاسایدا بكرێت، نه‌ك گوشار له‌سه‌ر خاوه‌ن بكوژه‌كه‌ دروستبكرێت".

ئه‌وه‌شی‌ وت:"ئه‌وانه‌ش هه‌موو هۆكارن كه‌ به‌شێك له‌مه‌لا، پیاو ماقوڵ و سه‌رۆك هۆزه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌و گوشارێكی‌ زۆر ده‌خه‌نه‌سه‌ر ماڵی‌ كوژراوه‌كه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ سوڵحی عه‌شایه‌ری ده‌كه‌ن و تاوانباریش سزای‌ خۆی‌ وه‌رناگرێت، ماوه‌یه‌كی‌ كه‌م به‌ند ده‌كرێت و دواتر ئازاد ده‌كرێت".

به‌وته‌ی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ یه‌كگرتوو، "ئه‌و حاڵه‌تی‌ سوڵحی‌ عه‌شایه‌ریه‌ش په‌یوه‌ندی‌ به‌ڕۆشنبیریه‌وه‌ هه‌یه‌و پێویسته‌ هاوڵاتیان سازش نه‌كه‌ن و تاوانباران به‌سزای‌ خۆیان بگه‌یه‌نرێن".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 مانگ پێشتر - Aug 20 2019 11:20AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.