هەواڵ
بڕیارێكی‌ نوێ له‌باره‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ ئه‌م خوێندكارانه‌وه‌ ده‌درێت
په‌روه‌رده‌ی‌ گشتیی سلێمانی‌ 12 په‌روه‌رده‌ی‌ سنوری‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆی‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ پێویسته‌ ڕێگه‌بده‌ن به‌هه‌ر منداڵێكی‌ په‌نابه‌رانی‌ سوری‌ له‌خوێندنگه‌ ئاساییه‌كان، له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ چه‌ند مه‌رج و ڕێوشوێنێك دیاریده‌كات.

به‌گوێره‌ی‌ نوسراوێكی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ كه‌ ئاراسته‌ی‌ هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌كانی‌ (ڕۆژهه‌ڵات، ڕۆژئاوا، ڕانیه‌، پشده‌ر، سه‌یدسادق، شارباژێر، شاره‌زور، ده‌ربه‌ندیخان، پێنجوێن، چه‌مچه‌ماڵ و قه‌ره‌داغ كراوه‌) ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌رگرتنی‌ خوێندكارانی‌ په‌نابه‌ری‌ سوری‌ له‌خوێندنگه‌ ئاساییه‌كان له‌قۆناغی‌ (1 تا 9)ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌.

په‌روه‌رده‌ی‌ گشتیی سلێمانی‌ به‌پێویستی‌ ده‌زانێت، خوێندكاره‌كه‌ ته‌نها له‌و خوێندنگه‌یه‌ وه‌ربگیرێت كه‌ خوێندن به‌هه‌ردوو زمانی‌ كوردی‌ و ئینگلیزی، هه‌روه‌ها خوێندكاری‌ په‌نابه‌ری‌ سوری‌ له‌خوێندنگه‌كانی‌ هه‌رێم واته‌ له‌(خوێندنی‌ عه‌ره‌بی‌) وه‌رناگیرێن.

له‌به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ نوسراوه‌كه‌دا په‌روه‌رده‌ی‌ گشتیی سلێمانی‌ جه‌ختیكردۆته‌وه‌، "وه‌رگرتنی‌ خوێندكار له‌پۆلی‌ یه‌كه‌می‌ بنه‌ڕه‌تی‌ له‌خوێندنگه‌ ئاساییه‌كانی‌ هه‌رێم به‌گوێره‌ی‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌بێت و هه‌ر خوێندكارێكیش ئاستی‌ خوێندنی‌ له‌سه‌روو پۆلی‌ (1)ی‌ بنه‌ڕه‌تی بێت پێویسته‌ سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی بكات بۆ كاری‌ پێویست.

له‌دوو ڕێنمایی دیكه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانیدا ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه‌، "هیچ خوێندكارێكی‌ پۆلی‌ یه‌كی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ له‌خوێندنگه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌په‌نابه‌ری‌ سوری‌ وه‌رناگیرێت جگه‌ له‌خوێندنگه‌كانی‌ ناو كه‌مپه‌كان و هه‌ر خوێندنگه‌یه‌كیش به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و مه‌رجانه‌ی‌ كه‌ دانراوه‌ خوێندكاری‌ په‌نابه‌ری‌ سوری‌ وه‌رنه‌گرێت به‌رپرسیار ده‌بێت.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - Aug 20 2019 11:51AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.