هەواڵ
زانیاری له‌باره‌ی‌ پێدانی‌ پاره‌ی‌ پێنج ساڵ به‌هاوڵاتیان بڵاوده‌كرێته‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆمپانیای خۆراك له‌سلێمانی‌ ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ شیری نه‌دراوی هاوڵاتیان به‌پاره‌ ده‌دات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌ر بڕیارێك له‌باره‌ی‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ به‌شه‌خۆراك و شیر به‌پاره‌ بدرێت له‌عیراق، هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه‌".

شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆمپانیای خۆراك له‌سلێمانی‌ به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "تائێستا هیچ بڕیارێك نییه‌ بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ شیری‌ نه‌دراوی منداڵان، ئه‌وه‌شی‌ باسده‌كرێت ته‌نها وه‌كو قسه‌ باسی لێوه‌كراوه‌، به‌ڵام وه‌كو نوسراو له‌به‌غداوه‌ هیچ شتێك به‌ئێمه‌ نه‌گه‌یشتوه‌".

وتیشی‌:"له‌ساڵی‌ 2014وه‌ كه‌ شه‌ڕی‌ داعش ڕوی‌ له‌عیراق كرد قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیان ڕاگیراوه‌، له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر بڕیاری قه‌ره‌بوو له‌حكومه‌تی‌ عیراقه‌وه‌ بۆ به‌شه‌خۆراكی‌ نه‌دراو یاخود به‌شه‌ شیری‌ نه‌دراوی منداڵان بدرێت، ئه‌وا ئه‌و بڕیاره‌ ته‌واوی عیراق به‌هه‌رێمیشه‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "ئێمه‌ به‌نوسراوی ڕه‌سمی كارده‌كه‌ین، هه‌ركاتێك بڕیاری قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیان بدرێت به‌پاره‌ یاخود شیری‌ نه‌دراوی منداڵان بۆ ئه‌و پێنج ساڵه‌ كه‌ دابه‌شنه‌كراوه‌و بریاری وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌ عیراق بێت، ئێمه‌ش ڕاسته‌وخۆ جێبه‌جێیده‌كه‌ین، به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌ وه‌خته‌ هیچ بڕیارێك نییه‌".


SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Aug 20 2019 12:44PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.