هەواڵ
مەترسیەك ڕوو لەهەرێم دەكات..جوتیاران بەرهەمەكانیان فڕێ دەدەن
بەشێك لەجوتیاران بەهۆی دابەزینی نرخی بەروبومەكانیان و ساغنەكردنەوەیان لەبازاڕدا، دەستیان بەلەناوبردن و فڕێدانی كردوە، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانیش مەترسی لەناوبردنی ئەو بەروبومانە لەسەر بەرهەمی ناوخۆ ئاشكرادەكات، ڕاشیدەگەیەنێت، "ئێمە ئاگادارمان كردون بەگوێمان ناكەن".

شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، "ئەگەر هۆكاری فرێدان و لەناوبردنی بەرهەمەكانی جوتیاران بەهۆی هاتنی بەرهەمی دەرەكیەوە بێت، ئەوا لەئێستادا هیچ بەروبومێكی دەرەكی ناهێنرێت، پێشتریش جوتیارانیش ئاگاداركراونەتوە بەوەی یەك جۆر بەروبوم نەچێنن، بەڵام بەگوێمان ناكەن".

وتیشی:"هۆكارە نەفرۆشتنی بەربومەكانیان و دابەزینی نرخ پەیوەندیی بەعەرزو تەڵەبەوە هەیە، ئێستاش كە بەروبومەكانیان پارەناكات هۆكارەكەی ئەوەیە بەربومەكان كاتێك پێدەگەن  سەرجەمیان بەیەكەوە پێدەگەن، ئەوەش وادەكات عەرز زۆربێت و تەڵەبیش جێگیرە، ئەوەش هۆكارە بۆ ساغنەبونەوەی بەروبومەكانیان".

ئاماژەی بەوەشكرد، "یەكێكی دیكە لەهۆكارەكان ڕێكنەخستنی چاندنی بەرهەمە كشتوكاڵیەكانە بۆ نمونە جوتیارێك كە 10 خانوی پلاستیكی بەدەستەوەیە، لەجیاتی ئەوەی شەشیان بكات بەخەیارو چواریان بكات بەتەماتە، دەچێت سەرجەمیان دەكات بەیەك بەروبوم ئەوەش وادەكات كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی بەروبومەكەی هەبێت".

ئەوەشی وت:"كاریگەری ناوچەكانی خواروو ناوەڕاستی عیراقیش هۆكارێكی دیكەیە، چونكە لەساڵانی ڕابردودا لەو ناوچانە ئارامی تێدانەبوو بازاڕێكی باش هەبوو، بەڵام لەئێستادا كە ئارامی هەیەو خۆیان بەرهەمیان هەیە، ئەوەش وایكردوە بازاڕ بۆ بەروبومەكان كەمبێتەوەو بەرهەمەكان ساغنەبنەوەو پارە نەكەن، ئەوەش كاریگەری لەسەر بەرهەمی ناوخۆ دروستدەكات، وادەكات جوتیار لەداهاتودا ئەو بەروبومانە نەچێنێت".


SNN:

شادان حەسەن

 مانگ پێشتر - Aug 20 2019 3:28PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.