هەواڵ
گۆڕان بڕیار لەسەر كاندیدی پێنج پۆستی باڵا دەدات
وابڕیارە لەم هەفتەیەدا بزوتنەوەی گۆڕان بڕیار لەسەر كاندیدی پێنج پۆستی باڵای حكومی لەسەر پشكی خۆی بدات، ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت: بڕیاری یەكلاكەرەوە لەدەسەڵاتی رێكخەری گشتیدایە.

هێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان بە SNNی راگەیاند: بەپێی ئەو دەسەڵاتەی لەجڤاتی نیشتمانییەوە بەڕێكخەری گشتی دراوە، ئەو بڕیاری یەكلاكەرەوە بۆ دیاریكردنی كاندیدی پۆستەكان دەدات.

وتیشی: "بەپێی ئەو زانیارییانەی هەمانە، وابڕیاربوو تا كۆتایی ئەم هەفتەیە، كاندید بۆ بریكاری وەزارەتەكانی (ناوخۆ، پەروەردە، كارەباو شارەوانی) كە پشكی گۆڕانە، لەگەڵ كاندیدی یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری چاكسازی یەكلایی بكرێنەوە، بەڵام رەنگە دوابكەوێت بۆ هەفتەی داهاتوو".

راشیگەیاند: كاندیدی جێگری سەرۆكی هەرێم یەكلایی كراوەتەوە كە مستەفای سەید قادرە.

ئەندامەكەی جڤاتی نیشتمانی وتی: "كاندیدی بەهێز بۆ پۆستی یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری چاكسازی، جەلال جەوهەر بووە، بەڵام رێكخەری گشتی داوایكردووە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن لەم قۆناغەدا خۆیان بۆ هیچ پۆستێك كاندید نەكەن، دوا بڕیاریش لەلای خۆیەتی".

وتیشی: "لەهەولێر كاردۆ محەمەد  كاندیدە بۆ پۆستی یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری چاكسازی، بەڵام نازانین لەسلێمانی كێ بۆ ئەو پۆستە كاندیدە".


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 3 هەفتە پێشتر - Aug 20 2019 4:31PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.