هەواڵ
ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەخەرجكردنی ئەم پارەیە دەدات
لیستی خەرجییەكانی خولی یەكەمی تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵ رەوانەی وەزارەتی دارایی دەكرێت، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: بڕی پارەكە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان زۆرەو پێویستی بەڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران هەیە.

عومەر محەمەد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: تائێستا رەزامەندی خەرجكردنی پارەی خولی یەكەمی تاقیكردنەوەكان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە نەدراوەو بەدەستمان نەگەیشتووە.

وتیشی: "لیستی خەرجییەكانی خولی یەكەمی تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵ رەوانەی وەزارەتی دارایی كراوە، بەڵام لەبەرئەوەی پارەكە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان زۆرە، بۆیە پێویستی بەڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران هەیە".

عومەر محەمەد ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵی رابردوو پارەی خولی یەكەم و دووەمی تاقیكردنەوە بەیەكەوە خەرجكرا.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 3 هەفتە پێشتر - Aug 20 2019 5:10PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.