هەواڵ
یەكێتیی چاوەڕوانی بڕیارێكی توركیا دەكات
دوای دوو ساڵ لەداخستنی نوێنەرایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەتوركیا، تائێستا حكومەتی ئەو وڵاتە هیچ بڕیارێكی لەبارەی ئەو نوێنەرایەتیەوە نەداوە، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیش ڕایدەگەیەنێت، "تائەوكاتەی توركیا ڕەزامەندی نیشان نەدات، ناتوانین هیچ كەسێك بنێرینە ئەو وڵاتە بەناوی نوێنەرایەتیەوە".

محەمەد وەتمان ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی بەSNNی ڕاگەیاند، "هیچ گفتوگۆیەك بۆ كردنەوەی نوێنەرایەتی یەكێتی لەئەنكەرە نەكراوە، چونكە تائێستا توركیا ڕەزامەندی لەسەر كردنەوەی  نوێنەرایەتیەكە نەداوە".

وتیشی:"وەك یەكێتی هیچ كێشەیەكمان لەدوبارە دانانەوەی بەهرۆز گەڵاڵی یان هەر كەسێكی دیكەی یەكێتی بۆ ئەو پۆستە نییە، بەڵام كێشەكە ئەوەیە تا توركیا ڕەزامەندی نەدات ناتوانرێت هیچ كەسێك دابنرێت و نوێنەرایەتیەكەش بكرێتەوە".

لەمانگی 8ی ساڵی 2017، بەبڕیاری توركیا نوێنەرایەتی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان لەئەنكەرەی پایتەختی ئەو وڵاتە داخرا، پێشتریش زانیاریەك بڵاوكرایەوە، گوایە نیمچە ڕەزامەندییەك بۆ كردنەوەی نوێنەرایەتیەكە نیشاندراوە، بەڵام كاتەكەی دیارینەكراوە.


SNN:

شادان حەسەن

 3 هەفتە پێشتر - Aug 20 2019 6:06PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.