هەواڵ
وردەكاری هەڵوەشاندنەوەی خوێندنگە ئینگلیزییەكان ئاشكرادەكرێت
وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا خوێندنگە ئینگلیزییەكان هەڵبوەشێنێتەوە، بەڕێوەبەری پەروەردەی گەرمیانیش رایدەگەیەنێت: بڕیارەكە تەنیا پۆلی یەك تاوەكو چواری بنەڕەتی دەگڕێتەوە.

بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، پرۆسەی بەئینگلیزیكردنی هەردوو بابەتی بیركاری و زاستە گشتییەكان تایبەت بەقۆناغی فێركردنی بنەڕەتی، كە لەساڵی خوێندنی 2015 – 2016 وە دەستیپێكردووە، هەڵدەوەشێتەوە.

دارا ئەحمەد سەمین، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان، بە SNNی راگەیاند: بڕیارەكە بۆ ساڵی خوێندنی 2019 - 2020 جێبەجێدەكرێت، ئەو خوێندنگەیانەی هەردوو وانەی بیركاری و زانست تێیاندا كراوە بەئینگلیزی، هەڵدەوەشێتەوەو بە كوردی دەخوێنن.

وتیشی: "پڕۆسەی بەئینگلیزیكردنی خوێندنگەكان، تائێستا چوار قۆناغی بڕیوە، پۆلەكانی (یەك، دوو، سێ و چوار)، بڕیارەكە وایە تەنیا ئەو چوار قۆناغە هەڵدەوەشێتەوە".

راشیگەیاند: جێبەجێكردنی بڕیارەكە گرفتی بۆ دروست نابێت، چونكە لەبنەڕەتدا بەئینگلیزیكردنی خوێندنگەكان بەشێوەیەكی تێست بووەو دوای چوار ساڵ دیراسەمان كرد، سەركەوتوو نەبووە.

سەبارەت بەوەی ئایا هیچ خوێندنگەیەك بەدەر دەكرێت لەو بڕیارە، دارا ئەحمەد سەمین وتی: "بڕیارەكە هەموو ئەو خوێندنگانە دەگرێتەوە كە لەساڵی 2015 - 2016 كراون بەئینگلیزی، لەسنووری پەروەردەی گشتی گەرمیان 25 خوێندنگەمان هەیە، هەموویان هەڵدەوەشێنەوە".

وتیشی: "بڕیارەكە تەنیا خوێندنگە بنەڕەتییەكانی سنووری پەروەردەی پارێزگاكان دەكرێتەوە".

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی SNN لەوەزارەتی پەروەردەوە دەستیكەوتووە، ئەو خوێندنگەیانەی لەپێش ساڵی 2015-2016 لەسلێمانی كراون بەئینگلیزی بڕیارەكە نایانگرێتەوە.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 3 هەفتە پێشتر - Aug 20 2019 6:38PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.