هەواڵ
دارایی ئاشكرای دەكات .. هەرێم نایەوێت لەگەڵ عیراق رێككەوتن بكات
هەرێم ئامادەیی خۆی دەربڕی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت بدات بەبەغدا، ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش رایدەگەیەنێت: ئەو هەڵوێستەی هەرێم خۆلادانە لەوەی نایەوێت رێككەوتن لەگەڵ بەغدا بكات.

رۆژی 19ی 8ی 2019، جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: حكومەتی هەرێم ئامادەیە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكات.

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە SNNی راگەیاند: ئەو قسەیەی حكومەتی هەرێم خۆلادانە لەوەی نایانەوێت رێككەوتن لەگەڵ بەغدا بكات، ئەگەرنا لەبودجەی 2019 بەڕوونی باسی ئەوە دەكات كە پێویستە هەرێ رۆژانەم 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات.

وتیشی: "قسەی دانوستانی هەرێم ئەوەیە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت بدات بەبەغدا، دەبێت چاوەڕێ بكەین بزانین مەرجی بەغدا چی دەبێت".

راشیگەیاند: نازانین عیراق بەو قسەی هەرێم رازی دەبێت یان نا، بەڵام ئەوە ئاشكرایە هەرێم بەهەرزانتر لەعیراق نەوتەكەی دەفرۆشێت.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 3 هەفتە پێشتر - Aug 20 2019 8:06PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.