هەواڵ
عیراق داوایەكی توركیا رەتدەكاتەوە
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق، داوایەكی توركیا بۆ دەستپێكردنەوەی هاوردەكردنی مریشك و هێلكەی ئەو وڵاتە رەتدەكاتەوە، وەزیری كشتوكاڵیش رایدەگەیەنێت: بەرهەمی ناوخۆیی بەشی پێداویستی ناوخۆ دەكات و پێویستیمان بە هاوردەكردن نییە.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق، كە ئەمڕۆ 20ی 8ی 2019 بڵاوكراوەتەوە، ساڵح حەسەنی، وەزیری كشتوكاڵ لەمیانەی دیدارێكی لەگەڵ باڵیۆزی توركیا لە بەغدا، جەختی لەسەر بەردەوامیدان بە بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كردەوە تایبەت بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی مریشك و هێلكەی توركی.

راگەیاندراوەكە لەسەر زاری وەزیری كشتوكاڵەوە بڵاویكردۆتەوە، لەئێستادا بەرهەمی ناوخۆیی بەشی پێداویستی ناوخۆی وڵات دەكات، بۆیە لەپێناو راگرتنی پارسەنگ لەنێوان بەرهەمی هاوردەو ناوخۆیی، لە بڕیارەكەمان بەردەوام دەبین و رێگە بە هاوردەكردنی مریشك و هێلكە نادەین.


SNN:

بەشی هەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - Aug 20 2019 8:25PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.