هەواڵ
هۆكاری دواخستنی موچە لەبەغداوە ئاشكرادەكرێت
حكومەتی عیراق ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دوادەخات و تا ئێستاش هیچ وادەیەك بۆ ناردنی دیارینەكراوە، ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانیش لەوبارەیەوە زانیاری نوێ دەخاتەڕوو، ڕاشیدەگەیەنێت: هیچ هۆكارێكی سیاسی لە پشتەوە نییە.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە SNNی ڕاگەیاند: حكومەتی فیدراڵی، رۆژی 17ی هەموو مانگێك دەست بەدابەشكردنی موچە دەكات، موچەی هەرێمیش لەو چوارچێوەیەدایە، بەڵام سێ مانگە بەبەردەوامی نادرنی پارەكە بۆ هەرێم دوادەكەوێت.

سەبارەت بەشێوازی ناردنی پارەكەش، شیروان میرزا وتی:"پارەی بەغدا دەخرێتەسەر حسابی بانكیی حكومەتی هەرێم لەلقی هەولێری بانكی ناوەندی، بەڵام تا ئێستا ئەو هۆكارە لەلایەن وەزیری داراییەوە نەخراوەتەڕوو كە هۆكاری دواكەوتنی ناردنی پارەكە بۆچی دەگەڕێتەوە".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ڕەتیشیكردەوە هیچ هۆكارێكی سیاسی لەپشت دواكەوتنی ناردنی موچەوە هەبێت و ئاشكرایكرد: هۆكارەكەی تەكنیكییە ئەگەر هەر هۆكارێكی سیاسیش هەبێت، ناشاردرێتەوەو بەئاشكرا دەخرێتەڕوو.

پێشتر حاجی‌ عابد مزوری‌ بەڕێوەبەری‌ لقی‌ هەولێری بانكی‌ ناوەندی عیراق بۆ SNN وتی:" تا ئێستا بڕیاری خەرجكردنی پارەی موچەی فەرمانبەرانمان لەحكومەتی عیراقەوە پێنەگەیشتوە، هەركاتێكیش بڕیارمان بەدەست بگات، ڕاستەوخۆ پارەكە ڕەوانەی‌ وەزارەتی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومەتی‌ هەرێم دەكەین".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 3 هەفتە پێشتر - Aug 20 2019 8:38PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.