هەواڵ
دوا زانیاری لەسەر ناردنی موچەی پێشمەرگە.. فشار دەخرێتە سەر عەبدولمەھدی
نوێنەرێکی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ھۆکاری سەرەکی رەوانەنەکردنی موچەی پێشمەرگە لەلایەن بەغداوە ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت: سەرۆک وەزیران فشارێکی زۆری لایەنە سیاسییەکانی لەسەر ھەیەو ئەگەر بۆیان بکرێت موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمیش دەبڕن".

د.بەختیار شاوەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە SNNی ڕاگەیاند: بەھۆی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، تائێستا حکومەتی فیدراڵ موچەی پێشمەرگەی رەوانە نەکردووە، کە لە بودجەی ئەمساڵدا جێگیرکراوە.
وتیشی: عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عیراق فشارێکی زۆری بەشێکی لایەنە سیاسییەکانی لەسەرە، بۆیە ناتوانێت ئەو بڕگەیەی تایبەت بە نادرنی موچەی پێشمەرگە، جێبەجێ بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو لایەنانەی دژی ناردنی موچەی پێشمەرگەن، ئەگەر بۆیان بکرێت موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمیش دەبڕن.
بەگوێرەی بودجەی ئەمساڵی عیراق، مانگانە موچەی پێشمەرگە رەوانە دەکرێت، کە بڕەکەی ٦٨ ملیار دینارە، بەڵام تائێستا بەغدا جێبەجێی نەکردووو.


SNN:

سۆران سەعید

 3 هەفتە پێشتر - Aug 21 2019 8:34AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.