هەواڵ
پەیامێکی بەپەلە لەھاتوچۆوە
ھاتوچۆی دەربەندیخان ئاشکرایدەکات، لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان لەھەوڵدان بۆ ئەوەی ڕێگە بەھاتوچۆی بارھەڵگرەکان لەشاخی بەرانان لەدەربەندیخان نەدرێت ھاتوچۆیان بگوازرێتەوە بۆ سنوری سەنگاو، لەپەیامێکیشدا بۆ بارھەڵگرەکان بەڕێوەبەری ھاتوچۆ دەڵێت:"ڕێگەکە سەختەو مەترسیدارە".

ڕائید ڕێژەن بورھان بەڕێوەبەری ھاتوچۆی دەربەندیخان لەلێدوانێکدا بەSNNی ڕاگەیاند، "بەھۆی کارکردن لەتونێلی دەربەندیخاندا، لەئێستادا تەواوی ھاتوچۆ لەسەر شاخی بەرانانەوە دەکرێت کە بەھۆی بەرزی و لۆفەیەکی زۆر مەترسیدارە بەتایبەت بۆ بارھەڵگرەکان".
وتیشی:"ئێمە داوا لەسەرجەم شۆفێری بارەھەڵگرەکان دەکەین، چەند دەتوانن ھاتوچۆ لەم شاخەوە نەکەن، لەبەرئەوەی بەڕاستی بۆ ئەوان مەترسیدارەو ئەگەر سەرنەکەوتن و ڕوداوی نەخوازراویان لێدەکرێت".
ئاشکراشیکرد، بۆ ئەوەی وەکو ڕێگەی بەدیل بەکاربھێندرێت، ھەوڵیانداوە لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان ڕێگەی (سەنگاو ـ سلێمانی) بکرێتەوە بەڕوی ھاتوچۆی بارھەڵگرەکاندا کە لەئێستادا ڕێگەیان پێنادرێت لەو ڕێگەیەوە ھاتوچۆ بکەن.
تەئکیدیشیکردەوە، "ئەگەرچی ئەو ڕێگەیە دورتر دەکەوێتەوە، بەڵام ڕێگەیەکی سەلامەتەو مەترسی لەسەر ھاتوچۆی بارھەڵگرەکان ناھێڵێت و لە ٥٠% کێشەی ھاتوچۆش لەسنوری دەربەندیخان کەمدەکاتەوە".
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ھاتوچۆی دەربەندیخان ئاشکرایکردوە، لەھەر کاتژمێرێکدا ھەزار ئۆتۆمبێل بەتونێلی دەربەندیخاندا ھاتوچۆی کردوە، لەئێستاشدا کە کار لەو تونێلەدا دەکرێت تەواوی ئەو لۆدە لەسەر شاخی بەرانانە.



SNN:

بەشی ھەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - Aug 21 2019 9:06AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.