هەواڵ
زانیاری گرنگ لەبارەی ناردنی نەوتی سپی لەبەغداوە بۆ ھاوڵاتیان
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لەبارەی دەستپێکردنەوە ناردنی بەشە نەوتی سپی بۆ پارێزگای سلێمانی لەلایەن حکومەتی عیراقەوە ڕونکردنەوە دەدات و ھاوکات وادەی ناردنی بەشە نەوتیش ئاشکرادەکات، سەرچاوەیەکی ئەو بەڕێوەبەرایەتیەش ڕایدەگەیەنێت، "دەبوو لەسەرەتای ئەم مانگەدا نەوت ڕەوانە بکرایە، بەڵام نەکرا".

ساڵانە لەسەرەتای مانگی چوار ناردنی نەوتی سپی لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بۆ ھەرێمی کوردستان ڕادەگیرێت و تائێستا ھۆکارەکەی ڕون نەکراوەتەوە.
لەوڕوەوە سەرچاوەیەک لەبەڕێوەبەرایەتی  گشتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی تایبەت بۆ SNN ئاشکرایکرد، "بڕیاربوو لەسەرەتای مانگی ھەشت دەست بەناردنی بکرێتەوە، بەڵام تائێستا دەستی پێنەکردۆتەوە، بۆیە نەتوانراوە نەوت بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەش بکەین".
وتیشی:"دوای ئەوەی لەمانگی چواری ڕابردوەوە حکومەتی عیراق ناردنی نەوتی بۆ پارێزگای سلێمانی ڕاگرت، تائێستا دەستی بەناردنی ئەو نەوتە نەکردۆتەوەو چاوەڕوانی بڕیاری حکومەتی عیراقین".
لەزانیاریەکانی سەرچاوەکەدا ئاماژە بەوەشکرا، "تائێستا ھیچ گفتوگۆیەکیش بۆ دەسپێکردنەوەی نەوت نەکراوە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت لەسەرەتای مانگی داھاتودا حکومەتی عیراق دەست بەناردنی بەشە نەوتی پارێزگاکان بکاتەوەو بەناردنیشی لەبەغداوە دەست بەدابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵان لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەکرێتەوە".



SNN:

شادان حەسەن

 3 هەفتە پێشتر - Aug 21 2019 9:49AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.