هەواڵ
نرخی ئەم بەیانیەیی دراوەکان و نەوت
بەیانی ئەمڕۆ ٢١ی ٨ی ٢٠١٩ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لەھەرێم، بەھای دۆلار جێگیرە، بەڵام نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیھاندا بەرزبونەوە.

نوسینگەی سندی بۆ ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەکان لەشاری سلێمانی نرخی دراوەکانی بۆ SNN ئاشکراکرد کە بەمشێوەیەیە:
١٠٠ دۆلاری ئەمریکی ١٢٠ ھەزارو ٦٠٠ دینار.
١٠٠ یۆرۆ ١٣٤ ھەزار دینار.
١٠٠ پاوەن ١٤٥ ھەزار دینار.
١٠٠ ھەزار تمەنی ئێرانی ١٠ ھەزار دینار.
١٠٠ لیرەی تورکی ٢١ ھەزارو ٧٥٠ دینار.
ئەمەش لەکاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەھەمانشێوە ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربوو بە ١٢٠ ھەزارو ٦٠٠ دینار.
لەلایەکی دیکەشەوە، بۆرسەی جیھانی نرخی نەوتی ئاشکراکردوە، بەیانی ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ ٦٠ دۆلارو ٤١ سەنت بەرزبۆوە، لەکاتێکدا ئێوارەی دوێنێ بە ٥٩ دۆلارو ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرابوو.



SNN:

بەشی ھەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - Aug 21 2019 10:03AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.