هەواڵ
پۆلیسی سلێمانی ڕاستیەک لەبارەی پێشمەرگەیەکی دێرینی پارتیەوە ئاشکرادەکات
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بەتوندی وەڵامی مێدیای پارتی دەداتەوەو ڕەتیدەکاتەوە ھیچ کەسێک و پێشمەرگەیەکی پارتی بەئەنقەست دەستگیرکرابێت، ئاشکراشیدەکات، ئەوەی مێدیای پارتی باسی لێوەکردوە گوایە پێشمەرگەیەکی دێرینی پارتی لەسلێمانی بێسەروشوێنە، "ئەو کەسە لەشوێنی نەشیاودا دەستگیرکراوە".

مێدیای پارتی بڵاویکردۆتەوە، پێشمەرگەیەکی دێرینی پارتی بەناوی (ڕێبوار ئەحمەد عەلی) لەشاری سلێمانی بێسەروشوێن کراوەو ھیچ کەسێک و تەنانەت کەسە نزیکەکانیشی زانیاریان لەبارەیەوە نییە.
لەو ڕوەشەوە ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لەڕاگەیەنراوێکدا سەرباری وەڵامی مێدیای پارتی، چەند زانیاریەکی گرنگیشی لەوبارەیەوە ئاشکراکردوە.
پۆلیسی سلێمانی لەو ڕاگەیەنراوەدا کە وێنەیەکی بۆ SNN نێردراوە تێیدا ھاتوە ((ئەو ھاوڵاتییە بێسەروشوێن نییە، بەڵکو لە ١٩ی ٨ی ٢٠١٩ لەماڵێکدا دەستگیرکراوە بەبڕیاری دادوەر کە ئەو ماڵە کاری نەشیاوی تێداکراوە، ئێستاش ناوبراو بەبڕیاری دادوەرو بەگوێرەی مادەی (٣و ٤)ی بغا‌ء تا ڕۆژی ٢٩ی ٨ی ٢٠١٩ بەندە)).
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ڕونکردۆتەوە، پێویست بوو مێدیاکان لێدوانی پۆلیسیان وەرگرتایە ئەوکات ھەواڵ و زانیاریی دروستیان بڵاوبکردایەتەوە، "بەڵام دیارە مەبەستیانە  ھێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بەلاوازیی پیشان بدەن".



SNN:

بەشی ھەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - Aug 21 2019 11:38AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.