هەواڵ
وەزیری دارایی عێراق له‌سه‌ر دواکەوتنی موچەی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هاته‌ده‌نگ
وەزیری دارایی حکومەتی عیراق ڕونکردنەوە لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەدات و ڕایدەگەیەنێت، بەھۆکاری کێشەی تەکنیکی ناردنی موچە دواکەوتوە، دەشڵێت:"ھیچ وادەیەک بۆ ناردنی پارەکە دیارینەکراوە".

ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران لەلێکدوانێکدا بۆ SNN ئەنجامی بەدواداچونێکی خۆی بۆ ھۆکاری دواکەوتنی ناردنی ٤٥٤ ملیار دیناری موچەی فەرمابنەرانی ھەرێم ئاشکراکرد.
ئەو پەرلەمانتارە کوردە ڕایگەیاند، "لەگەڵ وەزیری دارایی قسەم کرد، بەڵام وەزیری دارایی ڕایگەیاند بەردەوامدەبن لەناردنی موچە، بەڵام ھیچ وادەیەکی بۆ ناردنی دیارینەکرد، بەڵام وەکو وەزیری وتی کێشەی تەکنیکی ھەیەو بەوھۆیەوە دواکەوتوە".
بەوتەی ئەحمەد حاجی ڕەشید، "وەزیری دارایی جەختیکردەوە لەسەر بەردەوامیدان بەناردنی موچە، بەڵام کاتەکەی دیارینەکرد".



SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 3 هەفتە پێشتر - Aug 21 2019 11:59AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.