هەواڵ
پلەکانی گەرما دادەبەزێت..کوردستان فێنک دەبێت
بەشی پێشبینیەکان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی ھەرێم زانیاری گرنگ سەبارەت بەکەشوھەوا ئاشکرادەکات و تەئکیددەکاتەوە، لەسبەینێوە پلەکانی گەرما (٣ بۆ ٥) پلە دادەبەزێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی بەشی پێشبینی لەبەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی ھەرێم کە وێنەیەکی بۆ SNN نێردراوە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، لەسبەینێوە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.
ئەوەش ڕونکراوەتەوە، "ھاتنی بارستە ھەوایەکی تاڕادەیەک فێنک لەناوەڕاستی تورکیاوە، وادەکات سبەی پێنجشەممە پلەکانی گەرما بەنزیکەی (٣ بۆ ٥) پلە نزمبێتەوە".
زانیاری زیاتری لەسەر ئەو بابەتە ئاشکراکردوەو لەڕاگەیەنراوەکەدا ھاتوە ((ئەم نزمبونەوەیە لەپلەکانی گەرما تاوەکو ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو بەردەوامدەبێت و بەرزترین پلەکانی گەرماش بۆ ڕۆژی ھەینی لەسەنتەری  پارێزگاکانی ھەرێم لەژێر ٤٠ پلەی سیلیزی دەبێت، جگە لەکەرکوک لە ٤٠ پلە بەرزتردەبێت)).



SNN:

بەشی ھەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - Aug 21 2019 12:07PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.