هەواڵ
کورد ئامادەکاری بۆ ڕوبەڕوبونەوەی سەربازی دەستپێکرد
بەرپرسێکی ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرایدەکات، تەنھاو تەنھا لەپێناو بەرژەوەندیی خەڵکەکەمان مامەڵە لەگەڵ ئەمریکا دەکەین، دەشڵێت:"پەیوەندی ئێمەو ئەمریکا لەبواری سەربازیی و لەڕووی بەژەوەندییەوەیەو ئۆجەلانیش ئەو ھاوکاریانەی قبوڵکردوە"، جەختیشدەکاتەوە، "ڕوبەڕوبوی تورکیا دەبینەوەو ئامادەکاریشمان دەستپێکردوە".

عایشە ئەفەندی ھاوسەرۆکی تەڤگەری جڤاکی دیموکراتی (تەڤدەم)و ھاوسەری ساڵح موسلیم ھاوسەرۆکی پێشوی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) ئاشکرایدەکات، "سەرباری ئەوەی لەڕوی ھزرو ئایدۆلۆژیاوە جیاوازیی زۆرمان لەگەڵ ئەمریکا ھەیە، بەڵام لەبەر بەرژەوەندیی خەڵکەکەمان پەیوەندیمان لەگەڵ ئەو وڵاتە ھەیە، ئەمەش نەشەرمی دەوێت نەھەڵەشە بەلامانەوە".

ھێما بەوەشدەکات، "پشتمان بەکەس نەبەستوەو کەسیش بەپاڵپشتیکەری خۆمان نازانین، پەیوەندیی ئێمەو ئەمریکا لەبواری سەربازیی و لەڕوی بەژەوەندییەوەیە، عەبدوڵڵا ئۆجەلانیش ئەو ھاوکاریانەی ئەمریکای قبوڵکردوە".

نایشارێتەوە، "دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان (باکوری سوریا) زۆر ئاڵۆزە، ئەگەر ئەمریکا لەمکاتەدا پشتگیریی کورد نەکات، نەک ھەر تورکیا، بەڵکو چەندین ئەکتەری دیکە ھەوڵدەدەن شوێنی ئەمریکا پڕبکەنەوەو کێشەکان قوڵتر بکەنەوە".

بەوتەی ئەفەندی، "تورکیا ھاوپەیمانی کۆنی ئەمریکاو ناتۆیەو لەھەمانکاتیش دژی کوردە، کوردانی سوریاش دۆستی ئەمریکان، بۆیە ئەمریکا ئێستا ھەوڵدەدات ھاوسەنگی لەنێوان دوو ھاوپەیمانەکەی خۆی دروستبکات".

وەکو جەختی لەسەرکردەوە، "بونی ئەمریکاش لەڕۆژئاوای کوردستان تەنھا بۆ پاراستنی کورد نییە، بەڵکو ئەمریکا نایەوێت ناوچەکە بۆ ڕوسیا چۆڵبکات و بونی ئێرانیش بەھەڕەشەیەک بۆ سەر ئیسرائیل دەزانێت، بۆیە بەنیازە لەنێوان تورکیاو کورددا نێوەندگیریی بکات بۆئەوەی بتوانێت سیاسەتەکانی خۆی کە ڕوبەڕوبونەوەی ئێران و ڕوسیایە بەرەوپێش ببات".

سەبارەت بەھاتنە پێشەوەی تورکیا بەقوڵایی ٣٢ کیلۆمەتر بۆ ناو خاکی ڕۆژئاوای کوردستان ئەفەندی بۆ مێدیای ئێران قسەیکردوەو ھۆشداریداو وتی:"ئێمە ھیچ کات ئەوە قبوڵناکەین و ئامادەی ڕوبەڕوبونەوەین و ئامادەکاریی پێویستیشمان کردوە".


SNN:

 3 هەفتە پێشتر - Aug 21 2019 3:13PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.