هەواڵ
دارایی چەند زانیارییەکی گرنگ لەبارەی ٢٠٢٠ ئاشکرا دەکات
حکومەتی عیراق ئامادەکاری بۆ پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ دەکات، ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانیش ڕایدەگەیەنێت: بۆ جێگیرکردنی خاڵەکانی پەیوەست بەھەرێمی کوردستان، بەغدا چاوەڕوانی سەردانیکردنی وەفدی حکومەتی ھەرێم دەکات.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا ئەو خاڵانەی ناو ڕەشنوسی بودجەی گشتی ٢٠٢٠ی عیراق کە پەیوەستن بەھەرێمی کوردستانەوە، ھیچ ھەنگاوێکی نەبڕیوە، چونکە بۆ داڕشتنی ئەو بەشەی پەیوەستە بەھەرێمەوە، چاوەڕوانی سەردانی وەفدی ھەرێم بۆ بەغدا دەکرێت.

وتیشی:" ئەو وەفدەی سەردانی بەغدا دەکات، لەسەر بابەتی نەوت و غازو بودجەو موچەو مادەی ١٤٠ گفتوگۆ لەگەڵ عیراق دەکات و پێویستە بگەنە ڕێککەوتن، لەسەر ڕۆشنایی ئەو گفتوگۆو ڕێککەوتنانەش، پرۆژەیاسای بودجە ئامادە دەکرێت".

سەبارەت بەئامادەکاری حکومەتیش بۆ بودجەکە، شیروان میرزا ئاشکرایکرد: ڕەشنوسەکە لەوەزارەتی داراییەوە ئامادەکاری بۆکراوە، بڕیاریشە تا مانگی ١٠ی ئەمساڵ ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت". 


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Aug 21 2019 6:53PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.