هەواڵ
موچەی مامۆستایان دەخرێتەسەر بەغدا
جارێکی دیکە ھەوڵی گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی کەرکوک دەدرێت بۆسەر بەغدا، سەرۆکی لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایانیش رایدەگەیەنێت: ھەوڵەکانی پێشوو بەجدی کاری لەسەرنەکراوە، بەڵام ئەمجارەیان چاوەڕوانی ئەنجامی باش دەکەین.

حەسیبە عەبدوڵڵا سەرۆکی لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەSNNی راگەیاند: ئەمڕۆ ٢١ی ٨ی ٢٠١٩، وەک لیژنەی باڵای پەروەردە لەکەرکوک سەردانی سەرۆک کۆماری عیراقمان کردو یاداشتێکمان پێشکەشکرد، بەمەبەستی گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی بۆسەر بەغداو دابینکردنی بەشێک لەدامەزراندن بۆ خوێندنی کوردی.

وتیشی:"لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار پەیوەندیکرد بەوەزیری پەروەردە بەوەکالەت بۆئەوەی وادەیەک دابنێن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو مەسەلەیە، ھیوادارین ھەوڵەکان ئەنجامی باشی ھەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر گواستنەوەی راژەی مامۆستایان بەجدی کاری لەسەر نەکراوە، بەڵام ئەمجارەیان چاوەڕوانی ئەوە دەکەن ئەنجامی باشی ھەبێت.

راشیگەیاند: لەساڵی٢٠٠٣ەوە تائێستا مامۆستایانی خوێندنی کوردی لەکەرکوک بەتەنیسب دەوام دەکەن و لەھەموو ئیمتیازاتێک بێبەشن، مادام خوێندنگەو قوتابخانەکانی کەرکوک بەڕێوەدەبەن، وەک خوێندنی عەرەبی و تورکمانی و سریانی، بەمافی خۆمانی دەزانین موچەیان لەبەغداوە بێت.


SNN:

شاھۆ خوارەحم

 3 هەفتە پێشتر - Aug 21 2019 8:46PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.