هەواڵ
رونکردنەوەیەک لە حکومەتی ھەرێمەوە
دوای بڵاوبونەوەی چەند دەنگۆیەک کە بەم دواییانە لەبارەی موڵک و ماڵی حکوومەت بڵاودەکرێنەوە، وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بۆ رای گشتی بڵاوکردەەوە و ڕایدەگەیەنێت" جێگیرکردنی ئەو وەزیرە بەرێزانەی لە پارێزگاکانی دیکەوە دێنە پایتەخت، ئەوا لە ناو ئەو خانووانە نیشتەجێ دەکرێن کە مولکی حکوومەتی ھەرێمن".

دەقی راگەیەندراوەکەی وتەبێژی حکوومەتی ھەرێم:


چەند رۆژێکە ھەندێ ھەواڵی ناڕاست لە بارەی موڵک و ماڵی حکوومەتەوە بڵاودەکرێنەوە. حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کاتێکدا زۆر شێلگێرانە پێداگری لە گەڕاندنەوە و پاراستنی باڵەخانەکان و موڵک و ماڵی گشتی دەکاتەوە.

روونیشیدەکاتەوە کە جێگیرکردنی ئەو وەزیرە بەرێزانەی لە پارێزگاکانی دیکەوە دێنە پایتەخت، ئەوا لە ناو ئەو خانووانە نیشتەجێ دەکرێن کە مولکی حکوومەتی ھەرێمن و ئەو ئۆتۆمبێلانەیان لە لا دەبێت، کە مولکی وەزارەتەکانیانە.

لە بارەی پاسەوانی وەزیرە نوێیەکانیش، حکوومەتی ھەرێم بەنیازە پاسەوانەکانیان بە گرێبەست دابمەزرێنێت و ماوەی گرێبەستەکەش ھەتا ماوەی یاسایی کابینە بەردەوام دەبێت.

ھیوادارین دەزگاکانی ڕاگەیاندن و چالاکوانانی سۆشیال میدیا پیشەییانە و وردتر مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە بابەتانە بکەن.

گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان


SNN:

بەشی هەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - Aug 21 2019 11:36PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.