هەواڵ
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌باره‌ی موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت
لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له‌په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی دارایی، ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ش ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "ده‌مانه‌وێت پلانی حكومه‌ت بزانین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌".

رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، 26ی 8ی 2019، لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی وه‌زیری دارایی هه‌رێم ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی دارایی.

سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان، به‌SNNی راگه‌یاند، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی ده‌كه‌ین له‌باره‌ی پلانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌، هه‌روه‌ها هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.

زانیاری زیاتری ده‌رباره‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ئاشكرا كردو وتی: "پرسه‌كانی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020ی هه‌رێم و رێكخستنه‌وه‌ی باج و رسومات تاوتوێ ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی وه‌ڵامی ژماره‌یه‌ك پرسیاری په‌یوه‌ست به‌ دۆسێی دارایی له‌زاری وه‌زیری دارایی هه‌رێمه‌وه‌".

به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، ده‌بێت له‌مانگی (10)ی ئه‌مساڵدا حكومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020ی هه‌رێم بنێرێت بۆ په‌رله‌مانی كوردستان.

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به‌ بوونی یاسای بودجه‌ی هه‌رێم بۆ ساڵی داهاتوو، چه‌ندین كێشه‌ی دارایی چاره‌سه‌ر ده‌بن، یه‌كێك له‌وانه‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌ ماوه‌ی نزیكه‌ی چوار ساڵه‌ راگیراوه‌.


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 3 هەفتە پێشتر - Aug 23 2019 10:13AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.