هەواڵ
مه‌ترسی‌ په‌لاماری‌ داعش له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌ی‌ هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت
هۆشداری‌ له‌مه‌ترسی‌ په‌لاماری‌ داعش بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ هه‌رێم ده‌درێت، به‌رپرسێكی‌ یه‌كێتیش ورده‌كاریی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "مه‌ترسی‌ گه‌وره‌ی‌ شه‌ڕی‌ پارتیزانی‌ داعش هه‌یه‌".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌نوسراوێكدا كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كردوه‌، هۆشداریداوه‌ له‌په‌لاماری‌ چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر قه‌زای خورماتوو هه‌روه‌ها چه‌ند  شوێنێكی‌ دیكه‌ش له‌سنوره‌كه‌دا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ مه‌لا كه‌ریم شكور به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتیی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "مه‌ترسی‌ داعش له‌سه‌ر سنوری‌ پارێزگای‌ سه‌ڵاحه‌دین هه‌یه‌و بونیشیان هه‌یه‌، به‌رده‌وام جوڵه‌یان هه‌یه‌و له‌هه‌ندێك شوێنیش په‌لاماریان هه‌بوه‌، له‌و سنورانه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ بونی‌ نییه‌ ئێمه‌ هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌مان نییه‌".

وتیشی‌:"ئێمه‌ ته‌نها ده‌توانین باره‌گاكانی‌ خۆمان بپارێزین، به‌ڵام ئه‌و مه‌ترسیه‌ی‌ كه‌ باسده‌كرێت به‌و شێوه‌یه‌ نییه‌، چونكه‌ داعش له‌ئێستادا ته‌نها ده‌توانێت شه‌ڕی‌ پارتیزانی‌ بكات، دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌".

له‌باره‌ی‌ مانه‌وه‌ی‌ ئاڵا سپیه‌كانیش له‌سنوری‌ خورماتوو نه‌یشارده‌وه‌، "تائێستا بونیان هه‌یه‌و ژماره‌یان زیادیكردوه‌، بونه‌ته‌ مه‌ترسی‌ بۆ سنوری‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ خورماتوو، له‌چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوش سێ كوردیان ده‌ستبه‌سه‌ركردبوو كه‌ شوانن و به‌پاره‌ ئازادیان ده‌كه‌ن و داوای‌ پاره‌یه‌كی‌ زۆریشیان كردوه‌".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 مانگ پێشتر - Aug 24 2019 11:33AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.