هەواڵ
هەفتەی داهاتوو سەركردایەتی یەكێتی لەسەر پرسی كۆنگرە كۆدەبێتەوە
هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی سەكردایەتی یەكێتیی لەبارەی پرسی كۆنگرەوە كۆدەبێتەوە، جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیش ڕایدەگەیەنێت، "تائێستا دیار نییە خۆم كاندید دەكەمەوە بۆ پۆستی جێگری سكرتێر یان نا".

لەلێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان، كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند، "هەرچەندە تائێستا ڕۆژی بەستنی كۆنگرەی یەكێتیمان دیارینەكردوە، بەڵام كۆنگرە دەكەین".

سەبارەت بەپرسیارێكی پەیامنێری SNNیش تایبەت بەوادەی كۆبونەوەی سەكردایەتی یەكێتیی، جێگری سكرتێری گشتی وتی:"هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە بۆ تاووتوێكردنی پرسی كۆنگرەو پڕكردنەوەی پۆستەكانی یەكێتی لەحكومەت".

كۆسرەت ڕەسوڵ ئەوەشی ڕونكردەوە، "تائێستا دیارنییە كە خۆم كاندید دەكەمەوە بۆ پۆستی جێگری سكرتێر یان نا".

لەبەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی باسی لەپەیوەندیەكانی حزبەكەی لەگەڵ پارتی كردو ڕەتیكرەوە، هیچ گرژییەك هەبێت، ئەوەشی وت:"پەیوەندییەكانمان زۆرباشەو هیچ عەیبمان نییە".


SNN:

هه‌ورامان هاشم

 مانگ پێشتر - Aug 24 2019 2:55PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.