هەواڵ
زانیاری نوێ لەبارەی راكێشانی هێڵی ئاسنین لەهەرێمی كوردستان
وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێم رونكردنەوە لەبارەی پرۆژەی راكێشانی هێڵی ئاسنین لە هەرێمی كوردستان دەدات و راشیدەگەیەنێت: بەگوێرەی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتوومان، ئەو رێگایانەی پێویست بێت لەنێوان شارەكاندا دەكرێنە دووساید.

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێم، بەرۆژنامەنوسانی رایگەیاند: لە هەفتەی داهاتووەوە بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی وەزارەتەكەمان پێشكەش دەكەین، بەگوێرەی ئەو بەرنامەیەش سەرجەم ئەو رێگا سەرەكییەكانی نێوان شارەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێنە دوو سایدو ئەوانەی پێویستیش بكات نۆژەندەكرێنەوە.

رونیشیكردەوە، پرۆژەی هێڵی ئاسنین لە چوارچێوەی بەرنامەی وەزارەتدایەو دڵنیاتان دەكەینەوە كە پرۆژەكە جێبەجێدەكرێت، كە هەنگاوێكە بۆ پەرەپێدان و بوژاندنەوەی سێكتەری بازرگانی و ئابوری لەهەرێمی كوردستاندا،  ئەوەش پەیوەستە بەسەقامگیری باری ئابوری ودارایی و سیاسییەوەو چاوەروانیشدەكرێت هەرێم و بەغدا لە داهاتویەكی نزیكدا بگەنە رێكەوتن .

لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری SNNیش لەبارەی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كەمدەرامەتان، وەزیری ئاوەدانكردنەوە وتی: لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتدا ئەو هەنگاوەش كاری تێدا دەكرێت .

ئاشكراشیكرد پرۆژەی دروستكردنی تونێلی نوێی دەربەندیخان لەماوەی چوار ساڵی داهاتوودا جێبەجێدەكرێت.


SNN:

هەورامان هاشم

 مانگ پێشتر - Aug 24 2019 3:50PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.