هەواڵ
یەكێتیی و پارتی دەستپێدەكەن
توركمانەكان ڕاستیەك لەبارەی كورد لەكەركوك و چارەنوسی پارێزگاری ئەوشارە لەپشكی كورد ئاشكرادەكات، بڕیاریشوایە،وەفدێكی یەكێتیی و پارتی سەردانی عەرەب و توركمانەكانی كەركوك بكەن بۆ ڕێكەوتن لەسەر كێشە هەڵپەسێردراوەكانی شارەكە.

نەجات حسێن ئەندامی توركمان لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەSNNی ڕاگەیاند، "تائێستا وەفدی هاوبەشی یەكێتیی و پارتی سەردانیان نەكردوین، چاوەڕوانیشدەكرێت بەمزوانە سەردانەكە ئەنجامبدەن، بۆئەوەی لەسەر كۆی كێشەكان بگەینە ڕێكەوتن و كۆتایی بەو دۆخەی كەركوك بهێندرێت".

وتیشی:"بەكۆبونەوەی نێوان هەرسێ پێكهاتەی كوردو عەرەب و توركمان دەتوانرێت چارەسەرێك بۆ كێشەكان دابنرێت، بەجۆرێك پارێزگار بۆ كوردو جێگری پارێزگار بۆ عەرەب و سەرۆكی ئەنجومەنیش بۆ توركمان بێت، بەڵام ئەگەر بەیەكدەنگی پێكهاتەكان نەیەنە پێشەو ئەو دۆخە چارەسەر نابێت".

سەبارەت بەمانەوەی ڕاكان سەعید وەك پارێزگار بەوەكالەت تا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، نەجات حسێن ئاشكرایكرد، "ئەگەر كورد پێكەوەبن بەدڵنیاییەوە دەتوانرێت پارێزگاری نوێ هەڵبژێردرێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەگەر بەمشێوەیە هەڵسوكەوت بكەن بەمزوانە پارێزگار هەڵنابژێردرێت".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Aug 24 2019 4:26PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.