هەواڵ
بڕیار لەمیلاكاتی مامۆستایان دەدرێت..بەم میكانزمە دەگوازرێنەوە
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم میلاكاتی مامۆستایان و فەرمانبەری پەروەردەكان ڕێكدەخاتەوەو بەڕێوەبەرێكی گشتیی پەروەردەش وردەكاریی ئەو بڕیارە ئاشكرادەكات، ئاماژە بەو میكانزمەش دەكات كە لەڕێگەیەوە مامۆستایان دەگوازرێنەوە.

دارا ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان بەSNNی رشاگەیاند، "وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا كە ڕێكخستنەوە بەمیلاكاتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەی شارو قەزاكان بكات، ئەویش لەڕێگەی پێكهێنانی لیژنەیەكەوە".

ئەو وردەكاریی زیاتری ئەو بڕیارە ئاشكرادەكات و وتی:"بۆ نمونە ئەگەر لەخوێندنگەیەكدا مامۆستایەكی وانەی بیركاری تەنها 10 بەشە وانەی هەبێت، بەڵام لەخوێندنگەیەكی دیكە مامۆستای هەمان وانە (24) بەشە وانەی هەیە، ئەوكات ڕێكخستنەوە بەمیلاكی مامۆستایان دەكرێت و دادپەروەری لەبەشە وانەی مامۆستایان جێبەجێدەكرێت".

لەبارەی میكانزمی دابەشكردنەوەو  ڕێكخستنەوەی میلاكاتی مامۆستایانەوە، ئەو بەڕێوەبەری گشتییە ئاشكرایكرد، "لیژنەیەكی باڵا پێكدەهێنرێت و لەشارو شارۆچكەكان سەردانی بەشێك لەخوێندنگەكان دەكەن و وردبینی لەمیلاكاتی مامۆستایان دەكەن، ئەگەر میلاكی مامۆستای وانەیەك لەخوێندنگەیەك زیادبوو، ئەوە دەگوازرێنەوە بۆ خوێندنگەیەك كە میلاكی ئەو وانەیەیان كەمە".

ئەوەشی وت:"ئەوكات لەسەر بنەمای دوا پەیوەندی مامۆستاكان، كاری گواستنەوە دەكرێت، بۆ نمونە ئەگەر سێ مامۆستای وانەیەك لەخوێندنگەیەك هەبێت و بەهۆی زۆری میلاكی ئەو وانەیەوە بڕیار لەگواستنەوەی یەكێكیان بدرێت، ئەوە كام لەو سێ مامۆستایە دوا پەیوەندی (مباشرە)ی كردبێت دەگوازرێتەوە".


SNN:

ئەركان جەبار

 3 هەفتە پێشتر - Aug 24 2019 6:06PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.