هەواڵ
دارایی لەسەر لێبڕینی موچەی فەرمانبەران هاتەدەنگ
پڕۆژەیەك بۆ پێكهێنانی سندوقی خانەنشینی لەهەرێمی كوردستان ئامادە دەكرێت، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانیش رایدەگەیەنێت: نەبوونی سندوقی خانەنشینی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، سەرپێچییەكی راستەوخۆی یاسایە، دەبێت ئەو پارەیەی مانگانە لەموچەی فەرمانبەر دەبڕێت، جیابكرێتەوەو تێكەڵ بەداهاتی گشتی نەكرێت.

د.شێركۆ جەودەت ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: دروستنەكردنی سندوقی خانەنشینی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، پێشێلكارییەكی راستەوخۆی یاسایە، چونكە پێكهێنانی سندوقە بەشێكە لەیاسای خانەنشینی.

وتیشی: "ئەو پارەیەی لەناو سندوقی خانەنشینی دادەنرێت، تەنیا بۆ پێدانی موچە بەخانەنشینان بەكارناهێنرێت، بەڵكو زۆرجار وەبەرهێنان بەو پارەیەوە دەكرێت و دەتوانرێت وەك قەرز بدرێت بەحكومەت".

راشیگەیاند: لێبڕینی مانگانە لەموچەی فەرمانبەران، دەبێت راستەوخۆ بچێتە سندوقی خانەنشینییەوە، نەك تێكەڵ بەدارایی گشتی بكرێت، بەڵام ئێستا لەهەرێمی كوردستان پارەكە لەگەڵ داهاتی دارایی گشتی تێكەڵكراوە، ئەوەش سەرپێچییەكی راستەوخۆی یاسایە.

پێشتر بژار كۆچەر سەرۆكی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاندبوو، پڕۆژەیاسای دروستكردنی سندوقی خانەنشینی بەهۆی ئەوەی رەهەندی دارایی هەیە، رەوانەی حكومەت كراوە، بۆئەوەی بۆچوونی خۆی لەسەر بدات.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 3 هەفتە پێشتر - Aug 24 2019 7:35PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.