هەواڵ
پارتی ناوی سێ كاندید بۆ پۆستێكی باڵا دەداتە بەغدا
پارتی ناوی سێ كەس بۆ وەرگرتنی پۆستی قائیمقامی شنگال ئاراستەی بەغدا دەكات، بەرپرسێكی یەكێتیش وردەكاری دەستبەكاربونەكەی ئاشكرادەكات، ڕاشیدەگەیەنێت، "لەئێستادا دوو قائیمقام لەسنوری قەزاكە بونیان هەیە".

حسێن دەرمان جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی شنگالی یەكێتی بەSNNی ڕاگەیاند، "لەئێستادا مەحما خەلیل وەك قائیمقامی شنگال لەناحیەی فائیدە، هەریەك لەبەڕێوەبەری ناحیەكانی گرعزێرو قەیرەوان و سنونێ لەنزیك دهۆك و لەسنوری شنگال دەوامی خۆیان دەكەن، لەشنگالیش ئەو قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەیانەی لەلایەن حەشدی شەعبەوە دانراون دەوامدەكەن".

وتیشی:"ماوەیەك لەمەوبەر لەسەر بڕیاری پارێزگاری موسڵ، لەلایەن پارتیەوە ناوی سێ كەس وەك كاندیدی پۆستی قائیمقامی شنگال ڕەوانەی بەغدا كراون بۆئەوەی ڕەزامەندیان لەسەر بدرێت و دەستبەكارببن".

وردەكاری دەستبەكاربونی قائیمقامی نوێشی ئاشكراكردو وتی:"دوای ئەوەی یەكێك لەو سێ كەسەی پارتی ناردویەتی ڕەزامەندی لەسەر دەدرێت، دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەواو لەو ڕێگەیەشەوە بۆئەنجومەنی قەزای شنگال دەنێردرێت بۆئەوەی دەنگی لەسەربدرێت و ڕەزامەندی لەسەر بدرێت".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Aug 24 2019 7:53PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.