هەواڵ
رێگای ئاغجەلەر – كانی شەیتان نۆژەندەكرێتەوە
بودجەی پێویست بۆ چاككردنەوەی رێگای ئاغجەرلەر - كانی شەیتان تەرخاندەكرێت، بەڕێوەبەری گشتی رێگەوبان و ئاوەدانكردنەوەی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: چاككردنەوەی رێگاكە خراوەتەبەرنامەی كاری ئەمساڵەوە.

بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، بڕی (363 ملیۆن و 142 هەزارو پێنجسەد دینار) بۆ چاككردنەوەی رێگای (ئاغجەلەر – كانی شەیتان) خەرجكراوە.

ئیبراهیم عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی رێگەوبان و ئاوەدانكردنەوەی سلێمانی بە SNNی راگەیاند:  هەردوو رێگای (ئاغجەلەر – كانی شەیتان) و (تەكیە – ئاغجەلەر) خراپ بووەو پێویستی بەچاككردنەوە هەیە، بەڵام دوای ئەوەی بودجەی پێویست تەرخانكرا، چاككردنەوەی رێگای (ئاغجەلەر – كانی شەیتان) خراوەتە بەرنامەی كاری ئەمساڵەوەو ئەوی دیكەشیان لەساڵانی داهاتوودا كاری لەسەر دەكەین.

وتیشی: "رەزامەندی چاككردنەوەی ئەو رێگایە لەگەڵ چەند پڕۆژەیەكی دیكەیەدایەو چاوەڕوانی تەواوبوونی كارە رۆتینییەكان دەكەین، دوای ئەوەی لەوەزارەتەوە فەرمانمان پێكرا، دەست بەكارەكانمان دەكەین".

بەڕێوەبەری گشتی رێگەوبان و ئاوەدانكردنەوەی سلێمانی راشیگەیاند: ئەو رێگەیە لەزستانیشدا بێت دەتوانین كاری تێدا بكەین، ئەگەر سەرماو سۆڵە نەبێت.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 مانگ پێشتر - Aug 25 2019 10:13PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.