هەواڵ
پرسەنامەیەک لە ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدەوە
ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی حەمەی فەرەج دەکات و ڕایدەگەیەنێت لە دەستدانی کاکە حەمە یەکێک لەتێکۆشەرە دێرینەکانی گەلەکەمان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جێگەی غەم و دڵتەنگیمانە.



دەقی پرسە نامەکە:
بە ناوی یەزدانی مەزن و میھرەبانەوە

بەرێزان بنەماڵە و خانەوادەی کاکە حەمەی فەرەج  پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکیی کاکە(حەمەی فەرەج)م پێگەیشت، بۆ ئەو خەمەتان پرسە و ماتەمینیی قوڵی خۆمتان پێ دەگەیەنم و لەناخەوە ھاوبەشی غەم و پەژارەتانم.
لە دەستدانی کاکە حەمە یەکێک لەتێکۆشەرە دێرینەکانی گەلەکەمان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جێگەی غەم و دڵتەنگیمانە.
لە پەروەردگارمان داوایە ئۆقرەیی و خۆڕاگرییش بە ئێوە و یەک بەیەکی خانەوادە و بنەماڵەکە تێکۆشەرەکەتان ببەخشێت، گیانی کۆچکردوش بە بەھەشتیی بەرینی شاد بکات.

ٳنــا للە وٳنــا ٳلــیـە راجــعــون
ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد


SNN:

بەشی هەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - Aug 25 2019 11:21PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.