هەواڵ
دوایین زانیاری له‌باره‌ی‌ پێدانی‌ ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایان
یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ دابینكردنی‌ ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایان به‌بێ پێشه‌كی‌ و به‌شێوه‌ی‌ قیستی‌ درێژخایه‌ن ده‌دات و به‌رپرسێكی‌ رێكخراوه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، بابه‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ موچه‌ی‌ مامۆستایان بۆ سه‌ر بانكی‌ تایبه‌ت به‌و كۆمپانیایه‌ی‌ ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایان ته‌نها پێشنیازێكی كۆمپانیا بووه‌ و تائێستا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه‌نه‌دراوه‌.

عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان به‌SNNی ڕاگه‌یاند: ئه‌و كۆمپانیایه‌ی‌ پێشتر گفتوگۆمان له‌گه‌ڵدا كردون بۆ دابینكردنی‌ ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایان به‌شێوه‌ی‌ قیستی‌ درێژخایه‌ن و به‌بێ پێشه‌كی‌ تائێستا وه‌ڵامی دوایین داواكاری و پێشنیازی ئێمه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها داوای رونكردنه‌وه‌شمان لێكردبوون، به‌ڵام وه‌ڵامی كۆتاییان نه‌داوینه‌ته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: داوامانكردووه‌ رونكردنه‌وه‌مان پێبده‌ن له‌باره‌ی‌  نرخی‌ ئۆتۆمبێله‌كان و جۆره‌كان و قیسته‌كان، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامی كۆتایی ئێمه‌ نه‌دراوه‌ته‌وه‌.

له‌باره‌ی‌ پێشنیازی گواستنه‌وه‌ی‌ موچه‌ی‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ی‌ كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یان پێده‌درێت بخرێته‌سه‌ر بانكی‌ تایبه‌ت به‌كۆمپانیاكه‌، به‌رپرسه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایان باسی له‌وه‌شكردووه‌ ئه‌وه‌ ته‌نها پێشنیازێكی‌ كۆمپانیاكه‌بووه‌ و خراوه‌ته‌ڕوو تائێستا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه‌ نه‌دراوه‌.

ئاشكراشیكرد، ئێمه‌ داوامانكردووه‌ به‌رچاوروونیمان بده‌نێ‌ و هه‌ر بۆیه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دیكه‌ له‌م قۆناغه‌دا دانوستان و گفتوگۆ ناكه‌ین و هه‌ركات له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه‌ نه‌گه‌یشتینه‌ رێكه‌وتن، ئه‌وكات له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی‌ دیكه‌ دانوستان ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی‌ بتوانین بگه‌یه‌نه‌ ئه‌نجامێك كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م مامۆستایاندابێت.


SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Aug 26 2019 9:12AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.