هەواڵ
كاتژمێره‌كانی‌ پێدانی كاره‌با زیاد ده‌كات
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی‌ هه‌رێم واده‌ی زیادكردنی كاتژمێره‌كانی‌ پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی ئاشكراده‌كات و وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تاوه‌كو 1ی9، ڕۆژانه‌ پێدانی كاره‌با(15بۆ16)كاتژمێر ده‌بێت.

ئومێد محه‌مه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌SNNی ڕاگه‌یاند:له‌دوای جه‌ژنی قوربان، تاوه‌كو 1ی9ی‌2019، ڕۆژانه‌ پێدانی كاره‌با(15بۆ16)كاتژمێر ده‌بێت.

وتیشی: مانگی داهاتوو، به‌هۆی نزمبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما به‌تایبه‌ت له‌شه‌واندا، خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی‌ كاره‌با كه‌مده‌بێته‌وه‌و وه‌زاره‌تی كاره‌باش به‌گوێره‌ی ئه‌و خواسته‌، پێدانی كاره‌با بۆماڵان و هاوڵاتیان رێكده‌خات و به‌دڵنیاییه‌وه‌ كاتژمێره‌كانی‌ پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی زیاد ده‌كات.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 مانگ پێشتر - Aug 26 2019 10:22AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.