هەواڵ
په‌یامێك له‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌وه‌
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خوێندنی‌ پڕۆگرامی ئینگلیزی هه‌ردوو وانه‌ی(بیركار و زانسته‌ گشتییه‌كان) هاته‌ده‌نگ و رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ روونه‌ و هه‌ر خوێندنگه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌ پێش ساڵی خوێندنی(2015 - 2016) پڕۆسه‌كه‌ی جێبه‌جێكردبێت، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه‌ نایگرێته‌وه‌.

ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌SNNی راگه‌یاند، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خوێندنی هه‌ردوو وانه‌ی(بیركاری و زانسته‌ گشتییه‌كان) به‌ زمانی ئینگلیزی، ئه‌و خوێندنگایانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ساڵی خوێندنی(2015 – 2016) له‌ قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ده‌ستیان پێكردوه‌، واتا ئه‌و خوێندنگانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ پێش ئه‌و ساڵه‌ ده‌ستیان به‌پڕۆسه‌ی به‌ئینگلیزیكردنی هه‌ردوو وانه‌كه‌ كردوه‌.

وتیشی:"هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه‌ ئه‌و خوێندنگانه‌ش ناگرێته‌وه‌ كه‌ قۆناغی ئاماده‌ییان هه‌یه‌ یان پۆله‌كانی(7 و 8 و 9)، به‌ڵام به‌ومه‌رجه‌ی پێش ئه‌و رێكه‌وته‌ ده‌ستیان به‌ پڕۆسه‌كه‌ كردبێت".

ئالان حه‌مه‌ سه‌عید، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بڕیاره‌كه‌ی وزاره‌تی په‌روه‌رده‌ روونه‌ و پێویست به‌وه‌ ناكات ناوی ئه‌و خوێندنگانه‌ رابگه‌یه‌نرێت كه‌خوێندنی ئه‌و دوو وانه‌یه‌ی به‌ ئینگلیزی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.

په‌یامێكی دڵنیاكه‌ره‌وه‌شی ئاڕاسته‌ی ئه‌و دایك و باوكانه‌ كرد كه‌پێشتر  منداڵه‌كانیان ئه‌و دوو وانه‌یه‌یان به‌زمانی ئینگلیزی خوێندووه‌و له‌مه‌ودوا ده‌بێت به‌ كوردی و وتی:"میكانیزمی تایبه‌ته‌مان هه‌یه‌ بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌، به‌شێوه‌یه‌ك مامۆستایان زیاتر خۆیان به‌و خوێندكارانه‌وه‌ ماندوو ده‌كه‌ن تاجارێكی تر پێبگه‌یه‌نرێن".


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 مانگ پێشتر - Aug 26 2019 10:52AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.