هەواڵ
ئاگادارییه‌ك بۆخاوه‌نی‌ ئه‌و زه‌وی و خانوانه‌ی‌ فۆڕمیان هه‌یه‌
سه‌رۆكایه‌تی‌ شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ چاره‌نوسی ئه‌و زه‌وی و خانوانه‌ ده‌دات كه‌كاری‌ نه‌خشه‌كاریان له‌سنوری‌ گونده‌كاندا بۆكراوه‌ و فۆڕمیان پڕكردۆته‌وه‌و به‌رپرسێكی‌ شاره‌وانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌وردبینیكردن و تاپۆكردنی‌ ئه‌و خانوانه‌ له‌شاره‌وانی‌ ده‌ستبه‌كاربوه‌، به‌ڵام كۆتایهاتنی‌ ئه‌و رێكارانه‌ پێویستی‌ به‌كات هه‌یه‌.

ئاری محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ فۆڕم له‌سه‌رۆكایه‌تی‌ شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ به‌SNNی ڕاگه‌یاند: ئه‌و زه‌وی و خانوانه‌ی‌ كه‌وتونه‌ته‌ سنوری‌ ماسته‌ر پلانه‌وه‌ 23 گوندیان پێشتر كاری‌ نه‌خشه‌یان بۆكراوه‌ و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی‌ شاره‌وانییه‌وه‌ په‌سه‌ندكراون.

رونیشیكرده‌وه‌، ئه‌و ناوچانه‌ كه‌ كاری‌ نه‌خشه‌یان بۆكراوه‌ به‌دوو شێواز پۆلێنكراون و له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه‌ كاریان تێدا ده‌كرێت و له‌دوو ساڵی‌ رابردوودا لیژنه‌یان بۆ پێكهێنراوه‌، ئه‌مساڵیش لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی‌ وه‌زاره‌ت پێكهێنراو، به‌مه‌به‌ستی‌ وردبینكردن له‌و فۆڕمانه‌ی‌ كه‌پركراونه‌ته‌وه‌.

ئاشكراشیكرد، ئه‌و فۆڕمانه‌ی‌ به‌هاوڵاتیانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ پڕكراوه‌ته‌وه‌ وردبینی‌ تێدا ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی‌ وه‌رگرتنی‌ زانیاری دروست و دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ رێكاره‌كانیان بۆ ده‌گیرێته‌به‌ر، به‌ڵام  تاپۆكردنی‌ ئه‌و زه‌وی و خانوانه‌ی‌ كاری‌ نه‌خشه‌یان بۆكراوه‌ هه‌نگاوێكه‌ پێویستی‌ به‌كات هه‌یه‌.


SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Aug 26 2019 11:30AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.